هەڵمەتی بەخشین لە لەندەن بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد

ڕێکخراوە ئازادیخوازە کوردییەکان لە وێستگەی شەمەندەفەر و یاریگا و شەقام و شوێنە ناوەندییەکانی سەرتاسەری لەندەن هاوکاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان کۆدەکەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتێکدا ملیۆنان کەس بەهۆی دوو بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی بەیانی ٦ شوبات لە تورکیا و سووریا، ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان زیانیان بەرکەوتووە، تۆڕە هاوبەشەکان بەردەوامن لە هەڵمەتەکانیان بۆ هاوکاریکردنی ڕزگاربووان  و لە هەوڵێکدان بۆ ساڕێژکردنی برینەکان پێکەوە.

 

شانبەشانی هەیڤا-سۆر، دەزگای دووبارە بنیاتنانەوە کە لەلایەن کوردەوە دامەزراوە، ستاندەکان دەکاتەوە و لە بەردەم وێستگەکانی شەمەندەفەر و یاریگاکان هاوکاری کۆدەکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی باکوور ورۆژئاوای کوردستان.

 

لە کاتێکدا هەموو پێکهاتە کوردییەکان بەشداری لە هەڵمەتی پشتیوانی ڕێکخراوی هەیڤا-سۆر دەکەن، هەردوو ڕیکخراوی دامەزراوەی دووبارە بنیاتنانەوە و هەیڤا-سۆر لە پێش دەستپێکردنی یاری تۆپی پێی نێوان تیپەکانی ئارسناڵ و برێنتفۆرد لە بەردەم یاریگایەکدا ستاندێکیان بۆ هاوکارییەکان کردەوە.

 

دامەزراوەی دووبارە بنیاتنانەوە بە تایبەتی بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراوە و تا ئێستا پاڵپشتی بۆ کۆمەڵێک پڕۆژەی لە ناوچەکەدا کردووە، فیدراسیۆنی عەلەوی بەریتانیا و یەکێتی ژنانی عەلەوی نەک هەر بەردەوامن لە هەڵمەتەکانیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە بەڵکو لە شوێنە ناوەندییەکان هاوکاری کۆدەکەنەوە.

 

لەم نێوەندەدا کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کرێکارانی کۆچبەر- گیک دێر، کە بەشێکی گرنگی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی چەپە و یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی لە ڕێگەی بەخشین و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک خێمە و خواردن و بەتانی بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن.

 

جگە لەوەش کۆمپانیای گیک دێر و ئێس کەی بی چالاکانە لەسەر شەقامەکان لە ڕێگەی سندوقی خێرخوازیەوە کاردەکەن، نامەی بەخشین کە لەلایەن گیک دێرەوە ئامادەکراوە بە زەرف بەسەر قوتابخانەکان و شوێنە جیاوازەکاندا دابەش دەکرێت.

 

لە لایەکی دیکەوە، ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان لە چەند ناوچەیەکدا لە سندوقەکانی کۆکردنەوەدا هاوکارییەکان کۆدەکەنەوە، ژنان و گەنجانی دای مێر هاوکارییە کۆکراوەکان دەگەیەننە باکوور و ڕژئاوای کوردستان، سوریا و تورکیا و داوای بەرزکردنەوەی هاودەنگی دەکەن، هەروەها کۆمەڵەی کۆمەڵگەی ئەلکساس تا ئێستا لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە ٨٠ هەزار لیرەی کۆکردۆتەوە.