له هه‌ڵه‌بجه ڕێز له ژنه هونه‌رمه‌ندێك گیرا
پاش نیوەڕۆی دوێنێ، ڕێزلێنانی هونەرمەند چنور مەحمود بەڕێوەچوو، لە پای چەندین ساڵ کار و خزمەت لە بواری هونەری.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ له گه‌له‌ری جه‌لال عازه‌بانی ڕێزلێنانی هونه‌رمه‌ند چنور مەحمود بەڕێوەچوو، كه مه‌به‌ست لێی ڕێزگرتن بوو لە هەوڵ و ماندووبوونی چەند ساڵەی ئەو هونەرمەندە کە لە دایکبووی شاری هەڵەبجەیە.
کتێبخانەی هەژار موکریانی بەهاوکاری گەلەری جەلال عازەبانی ڕێزی لە ژنە هونەرمەندی هەڵەبجە و کوردستان گرت.
لەو بارەیەوە چنور مەحمود تایبەت بە نوژنها وتی: " ئەم ئێوارەیە بۆ من مایەی شانازی بوو لەبەرئەوەی هەستم کرد خەڵکی هەڵەبجە و گەلەری جەلال عازەبانی و کتیبخانەی هەژار موکریانی بە ئەرکی خۆیان هەستاون و رێزیان لە هونەرمەندانی ژنان ناوە کە پێویستە لەم شارەدا ڕێزیان لێبگیرێت و خزمەت بکرێن، چونکە بەم ڕێزلێنانە هەستم بە بوونی خۆم کرد، چونکە هەستم کردووە کۆمەڵێک کەس پشگیریم دەکەن کە بەردەوام بم لە کاری هونەری."
هونەرمەند چنور مەحمود، ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە وەزارەتی ڕۆشنبیری هەمیشە لە پاڵپشتی هونەرمەندان بن بە تایبەت لە هەڵەبجە، چونکە لە ساڵی شەستەکانەوە هونەرمەند لە سەر شانۆ بووە و دەکرێت پشگیری ژنان بکەین و هاوکاریان بن تا بتوانن بەردەوام بن و کاری جوانتر پێشکەش بکەن.
چنور مەحمود، له‌سالی ١٩٧١ له گه‌ره‌كی كانی عاشقان لە هەڵەبجە له خانه‌واده‌یه‌كی شۆڕشگێڕ له دایكبووه، خواست و ویستی خۆی بۆ هونه‌ر وایكردووه له هونه‌ر به‌رده‌وام بێت، له سالی ١٩٨٤ ده‌ستی كردووه به‌كاری شانۆ و له چه‌ندین دراما و شانۆدا ڕۆڵی بینیووە له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه خه‌لاتی به‌ده‌ست هێناوه، غەریبی و دووری لە خاکی کوردستانیش واینەکردووە کە چنور لە کاری هونەری داببڕێت و بەردەوام بووە لە خزمەتکردن.