پێکهاتەکانی حەسەکە: هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی هیوا و هەنگاوێکی مێژووییە

کورد و عەرەب و سووریانییەکانی شاری حەسەکە دووپاتیان کردەوە کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی هەنگاوێکی مێژووییە و ئومێدێکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- ئەنجومەی گشتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ١٢ی کانوونی یەکەمدا هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی کە لە ١٣٤ ماددە پێکهاتووە پەسەند کرد، ژنانی پێکهاتەکانیش ئەم هەنگاوە بەرز دەنرخێنن.

 

"هاوپەیمانیەکە بە دیدگای جیاوازەوە نووسراوە"

تێرفە خەلەف، ئەندامی لیژنەی ئابووری کانتۆنی حەسەکە، دووپاتی کردەوە کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی مافی ژنان و دەستکەوتەکانیان دەپارێزێت و وتی: ئەم هاوپەیمانییە یەکەمجارە لە مێژوودا، بە ئیرادەی هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نووسراوە، هاوپەیمانی پشت بە ئازادی ژنان و یەکسانی گەلان و مافی پێکهاتەکان دەبەستێت، لە بەرامبەر هۆشیاری پیاوسالاریدا، هۆشیارییەکی دیموکراسی بنیات دەنێت و ئێمە ئەم هاوپەیمانییە بە نیعمەتێک دەبینین، چونکە هاوپەیمانییەکی دیدگای جیاوازە، بەم هاوپەیمانیە مافی خەڵک پارێزراو دەبێت.

 

"هاوپەیمانیەکە هیوای چارەسەرە"

مەها شابۆ، ئەندامی یەکێتی ژنانی سووریا جەختی لە پاراستنی بوونی گەلی سووریا لە هاوپەیمانی کردەوە و وتی: زمانە فەرمییەکانی هاوپەیمانییەکە کوردی، عەرەبی و سریانی بوون، ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە بۆ ئێمە وەک گەلی سووریا، بۆ ئەوەی بتوانین ئاگاداری زمان و کولتوورەکەمان بین، چونکە شارەزابوون لە زمانی دایک، شارەزابوونە لە ناسنامە. لە لایەکی تریشەوە گەلی سووریا شانسێکی مێژوویی لەو هاوپەیمانییەدا هەبوو، ئەمڕۆ دەتوانین هەڵوێست و فەرهەنگ و زمانمان هەبێت و مافی خۆمان پارێزراو دەبێت، بێگومان ئێمە لە هەموو بڕگەکانی ڕازیین، چونکە هەر بڕگەکانی ماف بە هەموو ئەندامان دەدات، دەبینین هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی هیوای چارەسەرکردنی قەیرانی سووریایە.

 

"دەمانەوێت هاوپەیمانییەکە بۆ هەموو گەلی سووریا بێت"

سوڵتانە ئێزۆ، دایکی شەهید دژوار حەسەکە، باسی لەوەکرد، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دەسکەوت و خەباتی هەزاران شەهید دەپارێزێت، وتیشی: شۆڕشی ڕۆژئاوا، شۆڕشی ژنان ١٢ ساڵە دەستی پێکردووە، دەستکەوتی زۆر بە خەبات و قوربانیدانی شەهیدان بەدەستهاتووە، ئەم دەستکەوتانە بە یەکگرتوویی خەڵکی ناوچەکە بەدیهات، هاوپەیمانیەکە لە ڕوانگەی هەموو لایەنەکانەوە نووسراوە و واژۆ کراوە، بۆیە بە پیرۆز و سەرکەوتنی دەزانین. پیرۆزبایی ئەم هەنگاوە لە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین و پیرۆزبایی لە هەموو بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و دەڵێین ئەو هاوپەیمانییە کۆمەڵایەتییەی کە پشت بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک دەبەستێت بۆ ئازادی ژنان و کۆمەڵگە، مۆدێلێک دەبێت بۆ هەموو جیهان.