ژمارەیەکی پێوانەیی قوتابی دەچنە پۆلی یەکی بنەڕەتی

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن تەنها لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٥٢ هەزار قوتابی ناویان تۆمارکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ١٥٢هەزار خوێندكاری پۆلی یەكی بنەڕەتی تۆماركراون.

 

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە گوێرەی راپۆرتی سیستمی دیجیتاڵیی وەزارەتی پەروەردە، تا ئێستا ژمارەی ئەو خوێندكارانەی کە بۆ یەکەمجار تۆمارکراون لە پۆلی یەکی بنەڕەتی بریتییە لە ١٥٢ هەزار و ٦٤٥ خوێندكار.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارهێنەرانی سیستمی "ئی پەروەردە" بە بەردەوامی داتاکان داخڵ دەکەن، بۆیە ئەو ژمارەیە ڕۆژانە گۆڕانی بەسەردادێت.

 

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی داهاتوو ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.