یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی ئۆکراینا دەکات بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دانەوێڵە

یەکێتی ئەوروپا خوازیاری یارمەتی ئۆکراینایە بۆ هەناردەکردنی بەشێکی زۆری دانەوێڵەکانی لە ڕێگەی ڕێڕەوی وشکانییەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا پلانی یارمەتیدانی ئۆکراینا بۆ هەناردەکردنی بەشێکی زۆری دانەوێڵەکانی ئاشکرا کرد، ئەمەش دوای کشانەوەی ڕوسیا دێت لە ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە.

 

کۆمیساری کشتوکاڵی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت یارمەتی ئۆکراینا بدات بۆ هەناردەکردنی بەشێکی زۆری دانەوێڵەکانی لە ڕێگەی ڕێڕەوی وشکانییەوە، هەروەها دەتوانێت پاڵپشتی تێچووی گواستنەوەکەی بکات.

 

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا زۆرترین هاوکاری پێشکەش دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەندەرەکان بۆ ئەوەی ڕێگە بە ناردنی دانەوێڵەی زیاتری ئۆکراینا بدەن کە بە دەریای باڵتیکدا تێبپەڕێت.

 

لویس میگێل بوینۆ ئاماژەی بەوەداوە، "بە پێچەوانەی ئەوەی ڕوسیا بڵاویدەکاتەوە، یەکێتی ئەوروپا پێشتر دڵنیابووە لەوەی سزاکانی هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی نابێت ".

وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا لێدوانەکانی ئیدارەی ڕووسیای بە "سیاسەتی زیانبەخشی بەکارهێنانی بە ئەنقەستی خۆراک وەک چەک " بەناوکرد.

 

سەبارەت بەوەی یەکێتی ئەوروپا پێشکەشی ئۆکراینیای دەکات، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا ڕوونیکردەوە کە لە وەڵامی ئەو کارە "نابەرپرسیارانەی" ڕووسیا، یەکێتییەکە چالاکییەکانی لەسەر بنەمای سێ تەوەری سەرەکی چڕ دەکاتەوە.

 

• بەردەوام بوون لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دەستپێشخەری دانەوێڵەی دەریای ڕەش.

 

• پێشخستنی ڕێگایەکی بەدیل بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی یەکێتی ئەوروپاوە بگاتە بازاڕەکانی جیهان.

 

• زیادکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ وڵاتان و ئەو دانیشتوانانەی کە زۆرترین پێویستیان پێیەتی، چونکە تا ساڵی ٢٠٢٤ نزیکەی ١٨ ملیار یۆرۆ بۆ چارەسەرکردنی ئاسایشی خۆراک دابینکراوە.

 

لویس میگێل بوینۆ ئاماژەی بەوەدا، کە ڕێگا بەدیلەکان تا ئێستا ڕێگەیان بە هەناردەکردنی زیاتر لە ٤١ ملیۆن تۆن کاڵای کشتوکاڵی ئۆکراینا داوە، لە هەمان کاتدا کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی دەرئەنجامەکانی کۆتاییهێنان بە دەستپێشخەری دانەوێڵەی دەریای ڕەش لەلایەن ڕووسیا.

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، بەگوێرەی ڕۆبەرت تێلۆس، وەزیری کشتوکاڵی پۆڵەندا، هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراینا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بۆ ٢٦٠ هەزار تۆن لە ڕێگەی بەندەرەکانی پۆڵەندا بەرزبووەتەوە.