پێشبینی زیادبوونی بەرهەمی دانەوێڵەی ئۆکراین دەکرێت

پاش شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکراین بەرهەمی دانەوێڵە لە ٨٦ بۆ ٥٣ ملیۆن تۆن کەمیکردووە، پێشبینی دووبارە زیادبوونەوەی دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ سێشەممە، تاراس ڤیسۆتسکی، بریکاری یەکەمی وەزیری کشتوکاڵی ئۆکراین ڕایگەیاند، بەرهەمی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە ئەمساڵدا دەتوانێت بگاتە ٥٥ ملیۆن تۆن، لەکاتێکدا ساڵی ٢٠٠ نزیکەی ٥٣ ملیۆن تۆن بووە.

 

تاراس ڤیسۆتسکی هۆکاری ئەم زیادبوونەی گەڕاندەوە بۆ بەرزبوونەوەی بەرهەمی دانەوێڵە زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا.

 

بەرهەمی دانەوێڵە لە ئۆکراین کە یەکێکە لە گرنگترین ئەو وڵاتانەی لە دانەوێڵە دەچێنێت و هەناردەی وڵاتانی جیهانی دەکات، لە ساڵی ٢٠٢٢دا بۆ نزیکەی ٥٣ ملیۆن تۆن دابەزیووە لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢١دا ٨٦ ملیۆن تۆن بووە.

 

ئۆکراین یەکێکە لە گەورەترین دابینکەرانی بەرهەمە خۆراکییەکانی وەک زەیتی گوڵەبەڕۆژە، جۆ، گەنمەشامی و گەنم لە جیهاندا، کەمبوونەوەی هەناردەکردنەکانی بۆ وڵاتانی جیهان کاریگەری لەسەر نرخی بەرهەمە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانی ئەوروپا و ئەمریکا هەیە.