لە نێوان ململانێکانی ئۆکرانیا و سودان، ڕێژەی نەخۆشی سیل بەرز دەبێتەوە

نەخۆشیەکان زیاد دەبن لەکاتێکدا بەرپرسانی تەندروستی هەوڵدەدەن دەستڕاگەیشتنی پێویست بە چارەسەرەکان دابین بکەن و تاقیکردنەوەکان بۆ ڤاکسینێکی نوێ دەستپێدەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرپرسانی تەندروستی و چالاکوانان دەڵێن، جیهان دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینی نوێ و بەرەنگاربوونەوەی هەڵکشانی نەخۆشی سیل بکات کە بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆڤید-١٩ و ململانێکانەوە زیادکردووە، کە بەهۆی ململانێکانی ئۆکرانیا و سودان ڕێژەکەی بەرزبووەتەوە.

 

 خۆپیشاندەران لە کۆبوونەوەی سەرکردە باڵاکانی تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دروشمی "ئێستا کۆتایی پێبهێنن" یان دووپاتکردەوە، وتارەکان لەلایەن تووشبووانی سیلەوە پێشکەشکرا و ئامینە محەمەد جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە چۆنیەتی گواستنەوەی نەخۆشی سیل لە باوکی بۆ خوشکە دوو ساڵانەکەی کرد، نەخۆشییەکە لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی بەڵام خوشکەکەی کە ئێستا تەمەنی ٥٠ ساڵە و ڕزگاری بووە.

 

دکتۆر لوسیکا دیتیو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هاوبەشی کۆنترۆڵکردن وەستاندنی نەخۆشی سیل لە کۆبوونەوەکەدا وتی: "سیل گەورەترین نەخۆشییە درمە بکوژەکانە لە جیهان، ڕۆژانە نزیکەی ٤٤٠٠ کەس لە سەرانسەری جیهاندا دەکوژێت، لەنێویاندا ٧٠٠ منداڵ".

 

وەڵامدانەوەی جیهانی بۆ نەخۆشی سیل لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە ژیانی ٧٤ ملیۆن کەسی ڕزگارکردووە، بەڵام تەنها لە ساڵی ٢٠٢١ نەخۆشییەکە زیاتر لە ١٠.٥ ملیۆن کەسی تووشکردووە و ٦.١ ملیۆن کەسی کوشتووە، ئێستا هۆکاری سەرەکی مردنە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی ئایدز بوون، پەتای سیل بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوەیە، لەوانە هەژاری، بەدخۆراکی و ئایدز و بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەری لەسەر زۆرترین کەس هەیە لە هەموو وڵاتان و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەم هۆکارانەی کە بوونەتە زیادبوونی نەخۆشییەکە چارەسەر بکرێن.

 

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، کۆڤید-١٩ بۆ ماوەی سێ ساڵ جگە لەوەی بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ملیۆنەها کەس، ملیۆنان کەسی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییە پێویستەکان بێبەش کرد لەوانەش بۆ نەخۆشی سیل.

 

ناکۆکییەکان لە سەرانسەری ئەوروپا و ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، خزمەتگوزارییەکانی ڕزگارکردنی ژیانیان قورستر کردووە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی سیل بوون کۆسپ و ئاستەنگی زیاتری لە بەرەنگاربوونەوەی سیل درووستکرد، ئەمەش پێچەوانەکردنەوەی هەندێک لەو دەستکەوتە بەرچاوانەیە کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بەدەستهاتووە لە فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە خۆپاراستن و پشکنین و چارەسەرکردن.

 

ئۆکرانیا زۆرترین ژمارەی مەزەندەکراوی تووشبووانی سیل لە ئەوروپا هەیە و ژمارەیان زیاتر لە ٣٤ هەزار کەس دەبێت، هەروەها ژمارەیەکی زۆریان هەیە کە تووشی نەخۆشی سیل بوون بەرگریان لە دژی دەرمانەکان هەیە.

 

بەپێی ئامارەکانی هاوبەشی وەستاندنی سیل کە لەلایەن ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژە بەڕێوەدەبرێت و ئامانجی بەدەستهێنانی جیهانێکە دوور لە نەخۆشی سیل، ١٨ هەزار کەس لە سودان لە ساڵی ٢٠٢١ چارەسەریان وەرگرتووە، تووشبووانی سیل بەهۆی بەردەوامی شەڕ و داڕمانی زۆربەی سیستەمی تەندروستی لە دۆخێکی سەختدا بە بێ وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی پێویست ماونەتەوە.