دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی و مۆرکردنی قاوەخانەیەک لە شاری قوم

کافێیەک لە شاری قوم، بە بیانووی ئامادەبوونی تێکەڵاوی ژن و پیاو لەم قاوەخانەیە مۆرکرا و دوو کەسیش دەستبەسەر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی تابناکی شاری قوم، کافێیەکی بە بیانووی "بەڕێوەبردنی یارییەکی مافیای تێکەڵاو بە ئامادەبوونی ٢٢ پیاو و ٧ ژن" بڵاوکردەوە.

 

ئاگاداری کردەوە و ڕاشیگەیاند، تیمی تایبەتی ئەفسەرانی دادوەری بەسیج و بنکەی پۆلیسی جەمکەران لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا و لە کاتی پشکنینی ئەم قاوەخانەیە و ئۆتۆمبێلی ئەو کەسانەی کە لەم قاوەخانەیە ئامادەبوون، نزیکەی سێ لیتر مەی و تیغێکی چەقۆی دۆزیەوە و بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناسنامەی ئەو کەسانە بکات کە دەستگیرکراون، مۆرکردنی قاوەخانەکە ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک سەندیکای کرێکاری بە بیانووی جۆراوجۆر مۆر کراون و ژمارەیەکی زۆر لە خاوەنەکانیشیان ئاگادار کراوەتەوە.