لە ماوەی مانگی ئاداردا هەڵاوسانی ئابووری لە عێراق بە ڕێژەی ٪٠.٧ دابەزیووە

 لە مانگی ئاداردا هەڵاوسانی ئابووری لە عێراق بە ڕێژەی ٪٠.٧ دابەزیووە بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ٢٠٢٢.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە مانگی ئاداردا هەڵاوسان لە عێراق بە ڕێژەی ٪٠.٧ دابەزیووە.

 

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان، عەبدولزەهرا ئەلهنداوی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕێکخراوی ناوەندی بۆ ئامار و تەکنەلۆجیای زانیاری COSIT کەمبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری مانگانەی تۆمارکردووە، بە ڕێژەی ٪٠.٧ لە ماوەی مانگی ئاداردا، بەراورد بە پێشوو مانگ.

 

عەبدولزەهرا ئەلهنداوی ڕوونیشیکردەوە، لە ماوەی مانگی ئاداردا هەڵاوسانی ساڵانە بە ڕێژەی ٪٥.٣ زیادیکردووە بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ٢٠٢٢.

 

ئەو بەرپرسە عێراقییە وردەکاری ئەوەشی خستەڕوو کە دابەزینی هەڵاوسان لە ماوەی مانگی ئاداری ڕابردوودا لە نرخی کاڵاکاندا ڕەنگدانەوەی هەیە، کە تێیدا خانووبەرە بە ڕێژەی ٪٤.١ دابەزیووە، ئاو و کارەبا بە ڕێژەی ٪٢٤.٤ دابەزیووە، نرخی سووتەمەنی بە ڕێژەی ٪١.٦ دابەزیووە، هەروەها نۆژەنکردنەوە و خزمەتگوزارییەکانی خانووبەرە بە ڕێژەی لەسەدا ٠.١ کەمیکردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی گواستنەوە بەڕێژەی ٪١.٣ دابەزیووە، نرخی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکان بەڕێژەی ٪٠.٣ دابەزیووە، خزمەتگوزارییەکانی کات بەسەربردن بەڕێژەی ٪٠.٥ دابەزیووە.