ژنان لە وڵاتانی جیهان خۆیان بۆ مۆندیالی ژنان ئامادە دەکەن

ژنانی یاریزانی ڕەسەنی بەڕازیلی لە گوند و ناوچە دوورە دەستەکان خۆیان بۆ مۆندیالی ژنان ئامادە دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

مۆندیالی ئەمساڵی ژنان لە ئوسترالیا و نیوزلەندا بەڕێوەدەچێت و سەرەڕای دووریەکی زۆر ژنانی یاریزانی بەڕازیل خۆیان بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال ئامادە دەکەن، لە گواسیان دا سیلڤا گۆمێسی سەرکردەی ڕەسەنی بەڕازیلی کە لە گوندی دابڕاوی تاپیرێما لە باشووری ویلایەتی ساوپاولۆ دەژی لەگەڵ هاوڕێ یاریزانەکانی هێشتا خەون بەوەوە دەبینن کە بەشداری مۆندیال بکەن.

 

سیلڤا گۆمێس و هاوڕێکانی لە یاریگایەکی تۆزاوی نێوان دەریاچەیەک و دارخورماکان لە شاری پێرویبی کە ١٣٨ کیلۆمەتر لە باشووری ساوپاولۆ دوورە یاری تۆپی پێ دەکەن و کار لەسەر بەرەوپێشبردنی خولیاکانیان دەکەن کە پێی وایە لەگەڵ مۆندیالی ژنان گەشە دەکات.

 

سیلڤا گۆمێس کۆتایی هەفتەی ڕابردوو دوای یاریکردنی لە یەکەم یارییە ڕەسەنەکانی پیرویبی ئاماژەی بەوەداوە: "بە دڵنیاییەوە کات و شوێن دەدۆزمەوە بۆ سەیرکردنی یارییەکان، فێربوونی هەندێک تەکنیک، سەیرکردنی باشترینەکان بۆ ئەوەی ببنە سەرچاوەیەکی ئیلهامبەخش بۆ ئێمەش."

 

زۆرجار ژنانی ڕەسەنی بەرازیل سەرکردایەتی گوند و گروپەکانیان دەکەن، بەڵام بۆ چەندین ساڵ کاتێک هەوڵی یاری تۆپی پێیان دەدا بە چاوی سووک سەیر دەکران، لەگەڵ باشترکردنی نەتەوەی ئەمریکای باشوور پێکهاتەی خۆی بۆ یاریزانە ژنەکان، بەڵام بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان و دەستبەرداری خەونەکانیان لەگەڵ وەرزش نەبوون ئەوان لە سەرانسەری وڵاتدا ئەو کارەیان کردووە، لەنێویاندا لە دڵی ئەمازۆن کە تیپی خولی خوارەوەی هیوی ئێف سی و پێنج یاریزانە ژنی نەتەوەی ڕەسەنی بەڕازیلی لێیە.

 

سیلڤا گۆمێس و هاوڕێکانی لە پێرویبی هیوادارن بەڕازیل بتوانێت میوانداری خولی داهاتووی مۆندیالی ژنان بکات لە ساڵی ٢٠٢٧ بۆ ئەوەی بتوانن یان یاری بکەن یان ڕاستەوخۆ سەیری یارییەکان بکەن، یەکێک لەو ژنە گەنجە ڕەسەنانەی کە خەون بە یاریکردن لە ماڵەوە دەبینێت، یاریزانی ناوەڕاستە بە ناوی " سوری جارای"

 

جورا بە ڕۆژنامەی ئەسۆشێتد ئاماژەی بەوەکردووە، "بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە پێکهاتەی زیاترە بۆ ئەوەی چانسمان هەبێت، ئێمە لێرە زیاتر بە شێوەیەکی دۆستانە یاری دەکەین، لە هیچ یانەیەکی گەورە نزیک نین و سەختە بتوانین بچینە ناو شار یاری بکەین و بگەڕێینەوە، بەڵام هێشتا دەتوانین خەون بەوەوە ببینین کە بەشداری مۆندیالی ژنان بکەین."

 

نزیکترین یانەی خولی پلە یەک لە پیرویبی یانەی سانتۆسە کە نزیکەی ٨٠ کیلۆمەتر لە گوندی ڕەسەنەوە دوورە، سانتۆس کە پێشتر ماڵی پێلێی گەورەی تۆپی پێ بووە، تیپێکی تۆپی پێی ژنانی هەیە، بەڵام یانەکە بە دەگمەن بەدوای ژنانی یاریزانی بەهرەمەندی ژنان دەگەڕێن لە ناوچە دوورەکان.