کاریگەری وەرزش لە ژنانی دووگیان کە نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکانیان هەیە

پێویستە ژنانی دووگیان و تەندروست بە چڕییەکی مامناوەند لانیکەم بۆ ماوەی ١٥٠ خولەک لە هەفتەیەکدا وەرزش بکات، ئەمەش کاریگەریی هەیە لەسەر کەمبوونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

وەرزشکردن لە کاتی دووگیانی ژنان پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی دووگیانی هەیە، بەپێی ڕاسپاردەکانی کۆلێژی پزیشکانی منداڵبوون و ژنانی ئەمریکی، پێویستە ژنانی دووگیان و تەندروست بە چڕییەکی مامناوەند لانیکەم بۆ ماوەی ١٥٠ خولەک لە هەفتەیەکدا وەرزش بکات.

 

لە ئەمریکا نزیکەی ٪١ی دووگیانیەکان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان ئاڵۆزیی لێدەکەوێتەوە، کە دەتوانێت ببێتە هۆی مردن و نەخۆشی دایکان، بەم پێیە وەرزشی چڕی مامناوەند لە ژنانی دووگیان کە حاڵەتی بنەڕەتی دڵیان هەیە گرنگی هەیە لەسەر سەلامەتی دووگیانی و پرۆسەی منداڵبوون ئاسان دەکات.

 

تاقیکردنەوەی خوێنهێنەری نائاسایی لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ ڕووداوی نائاسایی کۆرپەلە و تازەلەدایکبوو، وەک سنووردارکردنی گەشەی ناو منداڵدان کە پێویستی بە وەرگرتن دەبێت لە یەکەی چاودێری چڕی تازەلەدایکبووان کاتێک کۆرپەکە لەدایک دەبێت، هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر کەم لە توێژینەوەکان گرنگی وەرزشی دایکانیان لە کاتی دووگیانی دەرخستووە.

 

یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی پێشوو هەڵسەنگاندنی کردووە کە چۆن وەرزشکردن کاریگەری لەسەر نیشانە بایۆکیمیاییەکانی پەیوەست بە تەندروستی دڵ لە نەخۆشانی تووشبوو بە شەکرەی دووگیانیدا هەبووە، ئەم توێژینەوەیە پەیوەندییەکی پێچەوانەی لە نێوان وەرزشکردن و ئاستی پڕۆتینی کارلێککەری دایکی ڕاپۆرت کردووە.

 

کۆی  ٧٩ ژنی دووگیان هەموو پێوەرەکانی شایستەیییان جێبەجێ کردووە و لە توێژینەوەیەکەدا بەشداربوون، لە نێو ئەمانەدا ٣٧ کەس پێشینەی نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکانیان هەبووە، و ٤٢ کەس بەشداربووی تەندروست بوون.

 

وەک بەشێک لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکە کەمبوونەوەی ئاستی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانی CVD نیشان دا لە شەش هەفتەی دوای منداڵبوون، بەڵام ٪٦٥ ی گروپی CVD و ٪٥٥ی گروپی کۆنترۆڵ ئاستی پڕۆتینی جگەر CRP یان زیاتر بوو لە ٣ میلیگرام لە لیترێکدا، کە پەیوەندی بە مەترسی بەرزی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لە داهاتوودا هەیە.

 

ئەم توێژینەوەیە یەکەم توێژینەوەیە کە لێکۆڵینەوە لە کاریگەری وەرزشکردن دەکات لە کاتی دووگیانیدا لەو ژنانەی کە پێشینەی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکانیان هەیە.

 

وەرزشکردن لە کاتی دووگیانیدا دەرکەوتووە کە سوودی بۆ تەندروستی دایکان هەیە، ئەمەش پەیوەندی بە کەمبوونەوەی زیادبوونی کێشی دوای منداڵبوون و دابەزینی ئاستی پڕۆتینی جگەر و کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی دووگیانی هەیە.