بۆ بیرهێنانەی ژینا ئەمینی لە بەلجیکا پەیکەرێک دانرا

بە هەوڵی کۆمیتەی ژن، ژیان، ئازادی لە بەلجیکا، پەیکەری ژینا ئەمینی لە برۆکسل بۆ بەبیرهێنانەوەی ژینا ئەمینی دانرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە بۆنەی ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی، کۆمیتەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری برۆکسل لە بەلجیکا پەیکەری ژینا ئەمینی لە شەقامی وۆڵوی سانت پیێر دانا

 

لە مەراسیمێکدا پەردە لەسەر پەیکەرەکە لادرا و جەختکرایەوە، بە دروستکردنی پەیکەری ژنێکی کورد لە گەڕەکەکەمان سەربڵند بووین، چونکە ژینا ئەمینی هێمای سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییە.

 

لەو وتارانەی کە لە مەراسیمەکەدا پێشکەشکرا، پێشوازی لە سەرهەڵدانی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و لە کۆتاییدا باڵۆنی سەوز و سوور و زەرد بە هەوادا ئازاد کران.