تەژەئە بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ئامادەیە: هەموو ڕۆژێک دژی هێرشەکانی سیستم لێرەین

بە درێژایی هەفتەی ٢٥ی تشرینی دووەم بە ئامانجی ڕێکخستن و هۆشیارکردنەوە لە دژی توندوتیژی و سیاسەتی تایبەتی جەنگ لە مەیدانەکەدا دەبێت، سافیە ئاکداغ، چالاکوانی تەژەئە وتی: دژی هەموو هێرشێک، دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" بەردەوام دەبێت لە هەڵمەتی ئازادی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازاد"، ئەم هەفتەیە ژنان لە مەیدانەکان دەبن وەک بەشێک لە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، چالاکییەکان تیشک دەخەنە سەر زیادبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا و سیاسەتی ڕاپێچکردن و هەراسانکردنی دادوەری، لە گوندەکان و گەڕەکەکاندا بە ئامانجی هۆشیارکردنەوە و ڕێکخستن.ژنان لە مەیدانەکان دەبن.

 

سافیە ئاکداغ، چالاکوانی تەژەئە ڕایگەیاند لە ١٥ی ئەیلوولەوە وەک بەشێک لە هەڵمەتەکە کار دەکات و بەم دواییانە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست و ڕایگەیاند کە تا ۸ی ئادار بە تایبەتی لەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، وتیشی: دەسەڵات بووەتە هۆی زیادبوونی جۆرەکانی توندوتیژی بە سیاسەتی جیاواز و ژنانیش لەم ساڵانەی دواییدا ئامانجی یەکەمی سیاسەتی جەنگی تایبەت و ڕاپێچکردن و هەراسانکردنی دادوەری بوون لە کوردستان.

 

"بۆ هەموو ئەو ژنانەی رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە لە مەیدانەکان دەبین"

سافیە ئاکداغ ڕایگەیاند نەک تەنها ژنانی کورد بەڵکو هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لەگەڵ سیاسەتەکانی جەنگ و کۆمەڵکوژیدا دەناڵێنن، وتیشێ: لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا لە مەیدانەکان دەبین و دواتر دژی کۆمەڵکوژییەکە دەبین، ئەم تێکۆشانە تێکۆشانی هاوبەشی هەموو ژنانە، هەرگیز سەرمان بۆ توندوتیژی دانانەوێنین.

 

تیشکی خستە سەر گرنگی ٢٥ی تشرینی دووەم بۆ ژنان و ڕایگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە سیاسەتی جێندەری دەسەڵاتداران بەهێزترە، هەروەها سەبارەت بە بەرنامەکانی هەفتەی ٢٥ی تشرینی دووەم وتی: وەک تەژەئە لە ١٥ی ئەیلوولدا دەستمان بە هەڵمەتەکە کرد، هەڵمەتەکانمان لە مەیدانەکان ئەنجام دەدەین تا ۸ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان، کارەکانمان وەک بەشێک لە هەڵمەتەکە چەند مانگێکە بەردەوامە. نەک تەنها لەگەڵ ژنانی تەژەئە کار دەکەین، بەڵکو لەگەڵ هەموو ئەو ژنانەی کە لە گەڕەکەکاندان کۆدەبینەوە.

 

"کار بۆ گوندو گەڕەکەکان دەکرێت"

سافیە ئاکداغ لەبارەی پرۆگرامەکانی ناوچەکەوە زانیاری دا و وتی: زیاتر لە هەفتەیەک بەرنامەکەمان دابەش کراوە، لە زۆربەیدا لە گەڕەک و گوندەکاندا ئەوەمان کردووە، کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان و کاری گوندەکان گەورەترین چالاکی ئێمە دەبێت، لەم پرۆسەیەدا، هاوڕێ ژنەکانمان لە زیندانەکان لەبیر ناکەین و بە تەنها جێیان ناهێڵین، بە ناردنی کارت و ڕێکخستنی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لەگەڵیان دەبین، جارێکی دیکە کۆبوونەوەیەک دەکەین لەسەر سیاسەتی تایبەت بە جەنگ و کۆمەڵکوژی دژی ژنان، هەروەها بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بە کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان لەسەر هونەر و ڕێکخستنی کۆبوونەوەو نمایشکردنی فیلم و گۆرانی.

 

"هێرشەکانی سیستم بەتاڵ دەبن"

سافیە ئاکداغ راشیگەیاند، هەموو هەنگاوێکی ژنانی کورد وەک تاوان تەماشا دەکرێت و ڕێگری لە کارەکانیان دەکرێت وتیشی: ژنانی کورد ساڵانێکە لەلایەن ئەم سیستمەوە کۆمەڵکوژ دەکرێن و هەوڵ دەدەن لە کولتوور و بەهاکانیان دووریان بخاتەوە، سەرەڕای ئەمانە، هەزاران هاوڕێی ژنمان لە زیندانەکاندا بەندکراون بەو بنەمایەی کە بەدوای سیاسەتی دیموکراسیدا دەگەڕێن، سیستمی هاوسەرۆکایەتی و ژنانی سیاسی بە ئامانج دەگیرێن، لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەدا لە لایەن ژنانەوە بەرخۆدانیکی پیرۆز هەیە، هەمیشە بەردەوام دەبین.

 

"لە بڕیاری خۆمان پاشگەزناینەوە"

سافیە ئاکداغ ئاماژەی بەوەدا کارەکان وەک بەشێک لە هەڵمەتەکە بەردەوام دەبن و وتی: بەرخۆدانمان  بەرامبەر بەو سیاسەتە توندوتیژ و کۆمەڵکوژییانە بەردەوام دەبێت، ژنان لە ئیرادەی خۆیان و بڕیارەکانیان پاشگەز نەبوونەتەوە، لە سەردەمی خوشکانی میراباڵەوە دژی ئەم سیاسەتە تایبەتەی جەنگین، ژنان لە دژی ئەو سیاسەتانە بێدەنگ نابن و لە مەیدانەکان دەبین.