وێستگەی کارەبای سوید بەهۆی هێرشەکانەوە لە کار وەستا
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، وێستگەی کارەبا و گاز لە ناوچەی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کارکردن وەستا.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی هێرشە قورسەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە، ژێرخان و بیناکان زیانیان بەرکەوتووە.
وێستگەی کارەبای سوید کە ١٨ کیلۆمەتر لە ناوچەی ڕمێلان لە کانتۆنی قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دوورە، ٨٠٪ی خزمەتگوزاری نەماوە، کە لە هەرێمی جزیرە گەورەترین وێستگەی گاز و کارەبایە، هەروەها ڕاگەیەندراوە کە وێستگەی کارەبا هەموو وێستگەکانی ئاو لە شارەکانی هەرێم دابین دەکات.
لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، هەمان وێستگە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆردومان کرا و ٤٠٪ زیانی بەرکەوت.