شاندی دەم پارتی و تەژەئە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و نەرمین عوسمان کۆبوونەوە

شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و تەژەئە لە شاری سلێمانی لەگەڵ هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و نەرمین عوسمان کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر پێکەوە کارکردنی ژنان و دەستبەرکردنی ئازادی کۆمەڵگە و خەباتی هاوبەش بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد کردەوە.

سلێمانی

 

لە ٢٥ی تەمووزدا، شاندێکی پێکهاتوو لە هەریەک لە نەورۆز ویسال، پەرلەمانتاری پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی لە شڕناخ، گوڵجان کاچماز پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان و ئایشە ئاجار، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، کە لەهەمان کاتدا ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد، بە مەبەستی یەکخستنی هەوڵەکانی ژنان بۆ یەکێتی نەتەوەیی و دەستبەرکردنی ئازادی کۆمەڵگە و خەباتی هاوبەش بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد لە شاری هەولێر ڕیزە سەردانییەکیان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان و ژنانی چالاکوان و سیاسەتمەدار کرد.

 

لە درێژەی سەردانییەکەیاندا، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، شاندەکە لەگەڵ سیاسەتمەدار و نووسەر نەرمین عوسمان کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی ژنانی کورد کرد، کە هەڵوێستە هاوبەشەکانیان کاریگەرییان لەسەر دۆخی گۆشەگیری لە زیندانی ئیمراڵی هەیە، هەروەها ئاماژەیان بەوەدا، لایەنی کۆمەڵگەیی ئازادیی ژن بە پێشەنگایەتی ژنان بەرەوپێش دەچێت، هاوکات باردودۆخی گشتیی ژنانی کورد لە کوردستان و کێشەکانیان گفتوگۆی لەسەر کرا.

 

نەرمین عوسمان لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسی لە گوتاری هاوبەشی گەل کرد، کە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر باشترکردنی دۆخی خەڵک و ڕاگرتنی هێرش و داگیرکارییەکان هەبێت، وتیشی بە گوتاری هاوبەش و هاوهەڵوێستی دەتوانین دەنگمان بگەیەنینە جیهان، کە کورد ڕووبەڕووی هێرش و کوشتن دەبێتەوە و مافی ژیانێکی شایستەی هەیە.

 

پاشان شاندەکە سەردانی پارێزگاری سلێمانییان کرد و لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر کۆبوونەوە و لە بارەی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان و دۆخی باکووری کوردستان و کاریگەرییەکانی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر کۆمەڵگە و دۆخی سیاسی کورد کرا، هەروەها پێشنیار کرا کە خەباتی هاوبەش بۆ یەکێتی نەتەوەیی کوردان بەڕێوەبچێت.

 

بڕیارە سەردانکردنی شاندەکەی دەم پارتی و تەژەئە بۆ لای لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەت ڕێکخستنەکانی ژنان بەردەوامی هەبێت و لەگەڵ ژنانی چالاکوان و سیاسەتمەدار و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانیش کۆدەبنەوە.