موهلیسە کاراگوزەل زیندانییەکی نەخۆشە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت

موهلیسە کاراگوزەل، کە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی ئەتاتورک لە ئیزمیر، ڕۆژی ١٦ی شوبات نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، یەکێک لە داواکارییەکان بۆ ئازادکردنی لەسەر بنەمی تەندروستی ڕەتکرایەوە.

ئیزمیر

 

موهلیسە کاراگوزەل، کە نەخۆشی سەختی هەیە، بەهۆی خراپبوونی دۆخی لە زیندانی جۆری ئاڕ مەنەمەنی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی ئەتاتورک کراوە و لە ژێر چاودێریدایە، بڕیاریشە هەینی ١٦ی شوبات نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

 

داواکاری یەکێک لە پارێزەرەکانی موهلیسە کاراگوزەل بۆ ئازادکردنی لەسەر ئەو بنەمایەی کە دۆخی تەندروستی "باش نییە" ڕەتکرایەوە، ئەو ڕاپۆرتەی کە لەلایەن پەیمانگای پزیشکی دادوەرییەوە داواکراوە سەبارەت بە موهلیسە کاراگوزەل لە زینداندا هێشتا چاوەڕوانی دەکات.

 

پارێزەرانی موهلیسە کاراگوزەل داوایان لە نوسینگەی داواکاری گشتی زیندان کردووە لەسەر سێ مەرجی جیاواز، ئازادکردنی مەرجدار و ڕاگرتنی سزا لە دەرەوەی یاسا لە نێوان داواکارییەکاندایە و هێشتا دیاری نەکراوە کە چ داواکارییەک ڕەتکراوەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، فەرمانی دەستگیرکردنەکە لەسەر ئەو بنەمایە دراوە کە "دەستگیرکراوەکە نەیوتووە ڕێکخراوەکەی جێهێشتووە" و "بارودۆخی باشە" وردەکارییەکانی دیکەی بڕیارەکەش، کە هێشتا ڕانەگەیەندراوە، لە هەفتەدا بڵاودەکرێتەوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاپۆرتی "ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە" کە چوار مانگ لەمەوبەر لەلایەن پارێزەرەکانی ATK ەوە داواکراوە، وەڵام نەدراوەتەوە.

 

چی ڕوویدا؟

موهلیسە کاراگوزەل، هاوسەرۆکی پێشووی موشی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە"، لە ٩ی ئابی ٢٠١٩ دەستبەسەرکرا، ڕۆژێک دواتر لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" دەستگیرکرا، بۆ ماوەیەکی کورد لە زیندانی موش مایەوە و لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٣، بەزۆر گواسترایەوە بۆ زیندانی قەیسەری بونیان، دواتر ڕەوانەی زیندانی جۆری مەنەمەنێ ئاڕ کرا بۆ چارەسەر.

 

موهلیسە کاراگوزەل، کە لە لیستی زیندانییە نەخۆشەکانی IHDدایە، سێ جار تووشی جەڵتەی دڵ بووە لە ماوەی زیندانیکردنیدا، موهلیسر نەخۆشی دڵ، شەکرە، نەخۆشی خوێن و چەندین نەخۆشی دیکەی هەیە،  لە داواکارییەکەی ATK بۆ قەیسەری ، ٩٠%ی ڕاپۆرتەکە وتوویەتی: "ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە".