زۆزان سیما: ناگیهان ئاکارسەل هاوڕێی ژنان بوو

زۆزان سیما، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، ناگیهان ئەکارسەلی بەبیرهێنایەوەو ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەکیان پێکهێناوە سەبارەت بە هێرشەکەی سەر ناگیهان ئاکارسەل و هەموو ئەو هێرشانەی تا ئێستا کراون، تا لێپرسینەوە لە بکەران بکرێت.

ڕوناهی نۆدا

 

قامیشلۆ-لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و ئەندامی دەستەی سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی، لە سلێمانی لەلایەن میتی تورکەوە هێرشی کرایە سەر و تیرۆر کرا، ، لە یەکەم ساڵیادی تیرۆر کردنیدا، زۆزان سیما، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، لەبارەی تێکۆشانی ناگیهان ئاکارسەلەوە دوا.

 

"ناگیهان ئاکارسەل هەمیشە بەدوای ڕەگەکانیدا دەگەڕا"

زۆزان سیما لە سەرەتای قسەکانیدا ناگیهان ئاکارسەلی بەبیرهێنایەوە و وتی: ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بوو، ماوەیەک پێکەوە کارمان کرد، هاوڕێ ناگیهان جگە لە ژنۆلۆژی، بەشداری لە چالاکییەکانی تەڤگەری ئازادی ژناندا کردووە، لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا، خەباتێکی بێهاوتای بۆ خەڵک و دۆز و ئازادی ژنان دەکرد، لە خێزانێکی ڕاپێچکراو لە شاری کۆنیا لە دایکبووە، کاتێک کەسێک ئەو هۆنراوە و نووسین و یادەوەرییەکانی دەخوێنێتەوە، بە ڕوونی کاریگەری ئاوارەبوونی خێزانەکەی لە کوردستان دەبینێت، کە هەمیشە بەدوای خۆیدا دەگەڕا و دەیویست زیاتر خۆی بە ڕەگەکانی خۆی بنیاد بنێت.

 

"هەست و ماناکان لە کەسایەتییدا گەیشتبوون بەیەک"

زۆزان سیما لەبارەی کارەکانی ناگیهان ئاکارسەل و چۆنیەتی بەدواداچوونەکانی وتی: ناگیهان ئاکارسەل پێشتر لە ڕاگەیاندنی ئازاددا کاری دەکرد، لە بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە زانکۆ بەشداری کردووە، لە هەمان کاتدا لە هەموو ساتێکی ژیانیاندا لێگەڕینی هەبووە، وەک ژنێکی کورد، دەیویست ڕاستییەکانی خۆی بدۆزێتەوە و گەڕان بەدوای ئازادی جیهانی و هەرێمی ژناندا یەکبخات، حەزدەکەم ناگیهان ئاکارسەل بە یەک دێڕ پێناسە بکەم، بەڕاستی ئەو ماوەیەی کە ئێمە تێیداین، ماوەیەک بەبێ هەست و بێ ویژدان، ڕێبەر وتوویەتی "ئەو کەسانەی کە بە مانا و هەستەوە دەژین بەهادارترین کەسن" دەتوانم بڵێم ناگیهان ئاکارسەل یەکێک بوو لەو هاوڕێیانەی کە هەست و مانای لە کەسایەتییەکەیدا پێکەوە بوون.

 

زۆزان سیما تایبەتمەندییەکانی ناگیهان ئاکارسەل بەم شێوەیە دەخاتەڕوو: بە زانین، خۆی بە هەست و لەسەر ڕەگەکانی خۆی بنیادنا، گەڕان، سووربوون، ئیرادە، ئەو بەردەوام و پەرۆش بوو، کاتێک کارێکی دەکرد، لە خۆشەویستیدا بوو، بە خۆشەویستییەکی گەورەوە کاری بۆ ژنۆلۆژی و توێژینەوە و نووسین دەکرد، پێش ئەوەی شەهید بکرێت، ئەرشیڤی کتێبخانەی ژنانی کوردی کردەوە، ناگیهان ئاکارسەل بەربەستەکانی نەدەناسی و خەونەکانی گەورە بوون، ئیرادەی ئەو بەهێز بوو، بۆیە شەهیدبوونی ئەو کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەموومان هەبووە.

 

 

"هەم بە بەرهەم بوو هەم هاوڕێی ژنان بوو"

زۆزان سیما وتیشی: ناگیهان ئەکارسەل لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئەوکاتەی شەهید بوو ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بووە، چەندین کاری سەرەکی لە ژنۆلۆژیدا کردووە و کارەکانی و بیرکردنەوەی گەشەی کردووە، نووسەرێک بوو لە گۆڤاری ژنۆلۆژی، لە دەستەی سەرنووسەرانیدا بوو، لە سەرەتادا بەشداری کرد لە دروستکردنی ژنوار، بەشداری کرد لە کاری توێژینەوە لە شەنگال، لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر عەفرین ئەنجامدا، سەنتەری توێژینەوەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزراند، لە هەمان کاتدا، پەروەردەی بە هەزاران کەس دا لەسەر ژیانی ئازادو بیری ئازادی ژنان،  هەموو ئەو شتانەی لە ژیانیدا بینیوویەتی، تەنانەت شتە بچووکەکانیش، تێنەپەڕین و بە درێژایی ژیانی نزیک دەبووەوە، زۆترین وشە لە ژیانیدا هەبوو هەست و مانا بوو. ئەوەی بۆ هەموو کەسێک ئاسایی بوو، بەڵام ئاسایی نەبوو بۆ ئەو، سەرنجی ڕادەکێشاو شتی جیاوازی دەبینی، لە هەمان کاتدا، ئەو هاوڕێیەتییەکی باشی هەبوو، ڕەخنە، خەبات و قوربانیدان لە هاوڕێیەتییەکەیدا، ناگیهان ئەکارسەل هەم بە بەرهەم هەم هاوڕێی ژنان بوو لە ژنۆلۆژیدا.

 

"بە ئامانجکردنی ژنانی پێشەنگە"

زۆزان سیما بەم شێوەیە باسی ڕۆژی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەلی کرد:  دەتوانم بڵێم خۆم و هەموو هاوڕێیانم هێشتا شەهیدبوونی ناگیهان ئاکارسەلمان قبوڵ نەکردووە، ئازار و ڕق و کینەمان بەرامبەر بە بکوژەکان هێشتا زیندوون، بە ئامانجکردنی ناگیهان ئاکارسەل بەئامانکردنی ژنانی پێشەنگە، بێگومان هۆکاری تایبەت هەیە، ناگیهان ئاکارسەل، لەو شوێنەی کە دواکەوتوویی پیاوان و هاوکاریی دوژمن قووڵترینە، هەوڵی گرتنەبەری هەنگاوی مێژوویی سەدەها ساڵەی بۆ ژنانی کورد دا و هەوڵی دا هەنگاوێکی مێژوویی بنێت بۆ ئەوەی ژنانی کورد بەرهەمەکانی ژنانی کورد لە شوێنێکدا کۆبکەنەوە.

 

"ژنانی پێشەنگ ڕۆح دەبەخشنە شۆڕشی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان"

زۆزان سیما ئاماژەی بەوەکرد کە دوایین وتاری ناگیهان ئاکارسەل لەسەر دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو وتی: دوا وتاری ناگیهان ئاکارسەل لەسەر کۆمپیوتەرەکەی دەربارەی شۆڕشی ژنان بوو، ئەو هەستێکی قووڵی هەبوو دەربارەی بڵاوکردنەوەی دروشمەکە. دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕووی فەلسەفەوە، چۆن خەباتێک لەناو خۆیدا هەبوو، هەستی بەوە کرد و پشتڕاستی کردەوە، چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێک هەن کە چەندین وتاری تێیدا نووسیوە، مرۆڤ دەبینێت زۆرترین ترس بۆ دوژمن دروست بووە، لەو شوێنەی کە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەنگی دایەوە، ناگیهان ئاکارسەل کرایە ئامانج، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هێرش و فڕۆکەی گەڕان هەبووە، تورکەکان خۆیان ڕایانگەیاند کە هێرشەکە لەلایەن ئەوانەوە ئەنجامدراوە، دەتوانین بڵێین کە بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان بە شۆڕشی ژنان شۆڕشی کوردستانی پەرەپێدا و شۆڕشی ژنان لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرا، ژنانی پێشەنگ ڕۆح دەبەخشن بە شۆڕشی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. لەبەر ئەوە، بە ئامانجکردنی ژنان تایبەتە، لە هەڤرین خەڵەفەوە، زەینەب سارۆخان بۆ زەینەب بەرکەلان، ئەوان ئامانجی هێرشەکان بوون، ناگیهان ئاکارسەل وەک کەسایەتییەک و کارەکەی کرایە ئامانج.

 

"تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت"

زۆزان سیما لەبارەی بێدەنگیی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆچوونی خۆی دەربڕی و وتی: بێدەنگی بەرامبەر بەو هێرشانە وەک هاوکارییە کە هەزاران ساڵە بەردەوامە، هەروەها سەرەکیترین مافەکانی مرۆڤ کە سیستمی دەوڵەت بۆ خۆی دامەزراندووە، پێشێل دەکرێت، ژمارەیەکی بێشومار لە تاوانەکانی جەنگ ئەنجام دەدرێن و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن، بێدەنگی بەرامبەر ئەمانە هەیە،  بێدەنگی دەسەڵاتی پیاوان دەتواندرێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. ئێمە هیوایەکی زۆرمان بۆ ئەمە نییە، بەڵام بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان دژی ئەمانە بە تایبەتی، دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەتوانن بڕیار لەسەر پابەندبوونەکانیان بدەن.

 

"بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو تاوانانەی ئەنجامدراون دەستپێشخەرییەک دامەزراوە"

زۆزان سیما ڕایگەیاند دەستپێشخەرییەکی دادپەروەرییان دەستپێکردووە بۆ ڕوونکردنەوەی تاوانەکانی دژ بە ناگیهان ئاکارسەل و وتی: کارێکی دادوەریمان بۆ ناگیهان ئاکارسەل دەستپێکردووە و دەستپێشخەرییەک بۆ ئەوە دامەزراوە. دەستپێشخەرییەکە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئەوروپا و دەوڵەتی عێراق دەکات هەنگاو بنێن بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم تاوانە و هاوکاری دەوڵەتی تورکیا و ئەوانەی ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە،  هیوادارین لەم قۆناغەدا پشتیوانی لە گەل بکەین، بەتایبەتی بزووتنەوەی ژنان و بزووتنەوەی ئازادی، لە کەسایەتی ناگیهان ئاکارسەل، هەموو حیزبە ئازادەکان، گەلی کورد، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەڕان بەدوای ئازادی ژناندا کرانە ئامانج.