كه‌مپینی "هاوخەمتانین" لە هه‌ڵه‌بجه کۆتایی هات و هاوکارییەکان دەنێردرێن
کەمپینی "هاوخەمتانین" لە شاری هەڵەبجە دوای ٣ ڕۆژ کۆتایی هات و هاوڵاتیانی هەڵەبجە بەشێوەیەکی فراوان بەشدارییان تێداکرد و هاوکارییەکانیان بۆ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان نارد.
هەڵەبجە
دوای سێ ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی کەمپینی "هاوخەمتانین" لە شاری هەڵەبجە بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، خورماڵ و هەورامان بۆ زیانلێکەوتووانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ کۆتایی پێهات و دوای گەیاندنیان بە سلێمانی بەرەو ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەنێردرێن.
له كه‌مپینه‌كه‌دا هه‌ر سێ شارەدێی خورماڵ، بیاره و تهوێڵە و شاری هەڵەبجە بەشداربوون تیایدا، بڕی پارەی کۆکراوەتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش نزیکەی ١٦ ملیۆن دیناری عێراقی و بڕی چوار هه‌زار به‌تانی، چه‌ندین پێداویستی پزیشكی، زیاد له ١٠٠ عه‌ره‌بانه و شتومەکی منداڵان و ژنان كۆكراونەتەوە.
لە شارەدێی خورماڵیش توانراوه دوو ملیۆن و ٥٠٠ سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی لە ماوه‌ی سێ ڕۆژدا كۆبكرێته‌وه، جگه له به‌تانی و پێداویستی سه‌ره‌تایی منداڵان و ژنان.