بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ١٦ نەمام چێندرا

لە درێژەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژی ژنان، ١٥ نەمام لە پارکی دایک چێندرا.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارکی دایک لە شاری سلێمانی، ژنانی پارتی سەوزی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ١٦ نەمامیان چاند.

 

ژنانی چالاکوان و ئەندامانی ڕێخراوەکان بەشداریان لەو چالاکیەدا کرد و پەیامی خۆیان دووپات کردەوە کە بە یەکگرتووی ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژیەکان دەوەستنەوە.

 

"پیویستە هەموو ڕۆژێک وەکو ٢٥ ی تشرینی دووەم بێت بۆ ئێمە"

جیهان ساڵح، سکرتێری ژنانی پارتی سەوزی کوردستان وتی: ئێمە وەکو ژنانی پارتی سەوزی کوردستان ١٦ نەماممان هێناوە بیچێنین، مەبەست لە چاندنی هەر نەمامێک ڕووبەڕووبوونەی توندوتیژی دژی ژنانە، لە ئێستادا توندوتیژی دەردێکی هێندە کوشندەیە بکەوێتە ناو هەر خێزانێکەوە هەڵیدەوەشێنێتەوە و بەها مرۆڤایەتییەکان لەناودەبات، بۆیە ئێمە پێویستە هەموو ڕۆژێکمان وەکو ٢٥ی تشرینی دووەم سەیر بکەین بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی.