جۆدی فۆستەر خەڵاتی ڕێزلێنانی ئاڵتونی لە فیستیڤاڵی فیلمی کان وەردەگرێت
پێش پێنج هەفتە لە دەستپێکردنی فێستیڤاڵی فیلمی کان له فەرەنسا، خەڵاتی شەرەفی ئاڵتونی بەخشییە ئەکتەری ئەمریکی جۆدی فۆستەر.
ناوەندی هەواڵ
٧٤ەمین فێستیڤاڵی فیلمی کان بڕیاریدا خەڵاتی دارخورمای ئاڵتونی ببەخشێتە ئەکتەری ئەمریکی جۆدی فۆستەر لەپای کارە هونەرییە بەنرخ و کەسایەتییە بەهێزەکەی، هەروەها بەهۆی گڕێدراوی بە پرسەکانی سەردەمەوە.
جۆدی فۆستەری تەمەن ٥٩ ساڵ، دوو خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرتووە بۆ ڕۆڵگێڕانی لە فیلمەکاندا، کە بەناوبانگترینیان فیلمی "taxi driver – 1974" و فیلمی "the silence of the lambs – 1991"، هەروەها لە فیلمێکدا بە زمانی فەرەنسی بەشداری کردووە بە ناوی "The Blood of Others – 1984".
لە ساڵی ٢٠٠١دا داوای لێبوردنی کرد لە لیژنەی بڕیاردەری ٥٤ـەەمین فێستیڤاڵی کان بەهۆی وێنەگرتنی یەکێک لە فیلمەکانی، هەروەها خەڵاتی دارخورمای ئاڵتونی بۆ ئەمساڵ لە ٧٣ـەمین فێستیڤاڵی فلیمی کان وەردەگرێت کە لە ٦ی تەمموز/٧ تا ١٧ی تەمموز بەردەوام دەبێت.
ت.پ