ئاگری نەورۆز لە چیای شەنگال هەڵکرا

لە گوندی سۆلاخ لە چیای شەنگال، بە دروشمی "کاتی ئازادی و خۆبەڕێوەبەریی شەنگالە" ئاهەنگی شکۆداری نەورۆز بەڕێوەچوو.

شەنگال

 

ئاهەنگی نەورۆز بە دروشـمی "کاتی ئازادی و خۆبەڕێوەبەریی شەنگالە" لە گوندی سۆلاخ لە چیای شەنگال بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ ڕازێندرایەوە و دایکی شەهیدان ئاگری نەورۆزیان گەشکرد، دواتر بەناوی دەزگا و دامەزراوەکانی شەنگالەوە پەیامێکی بەهێز لەلایەن ڕیحام حەسەن، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال پێشکەشکرا و ئاماژەی بەوەدا ئاگری سەرهەڵدان لە نەورۆزدا گەشتر دەبێت.

 

لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندانی شەنگال لە چاند و هونەری کەوانی زێڕین بە گۆرانییەکانیان پەرۆشی ئاهەنگی نەورۆزیان زیادکرد، ژنانی شەنگالیش کە جلوبەرگی کوردییان لەبەر کردبوو قسەیان بۆ نوژنها کرد و جۆشی خۆیان دەربڕی و وتیان: ئەمە ساڵێکی گرنگە بۆ ئێمە و کۆمەڵگەی ئێزدی و گەلی کورد، چونکە بەڵێنمان داوە رێبەرەکەمان ئازاد بکەین، ئەمساڵ دەکەینە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلانی بندەست.

 

ت.پ