بومەلەرزەیەک لە پاپوا گینیای هەژاند و مەترسی تسونامی هەیە

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ پلەی ڕێختەر و بە قوڵایی ٨٠ کیلۆمەتر پاپوا گینیای هەژاند و ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسونامی ئەمریکا دوای بوومەلەرزەکە هۆشدارییەکی لە بارەی تسونامی بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەوروپای ناوین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ پلەی ڕیکختەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی پاپوای گینیای هەژاند، سەنتەرەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٨٠ کم روویداوە.

 

ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسونامی ئەمریکا دوای بوومەلەرزەکە هۆشدارییەکی لە بارەی تسونامی بڵاوکردەوە، کە دوای بومەلەرزەکە مەترسی دروستبوونی تسۆنامی هەیە و دەکرێت ناوچەکە بەرەو وێرانکاری بەرێت، بەڵام دواتر ڕایگەیاند کە مەترسییەکە تێپەڕیوە.

 

نووسینگەی کەشناسی ئوسترالیا ڕایگەیاند، هیچ مەترسییەکی دەستبەجێ ڕوودانی تسونامی بۆ سەر ئەو وڵاتە نییە، خەڵکی پاپوای غینیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسیان لە هەستکردن بە لەرزەکان کردووە، وێنە و ڤیدیۆی ئەو شتانەیان بڵاوکردووەتەوە کە لە ڕەفەکانی فرۆشگاکانەوە دەکەونە خوارەوە.