جامی جیهانی ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٣، سوید لە پلەی سێیەمدایە

لە جامی جیهانی ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ژنانی سوید بۆ جاری چوارەم مەدالیای بڕۆنزیان لە یارییەکانی پلەی سێیەم و چوارەم بەدەستهێنا.

 

ناوەندی هەواڵ- ژنانی سوید بۆ چوارەم جار لە مێژووی خۆیاندا پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا، ڕۆژی شەممە ١٩ی ئاب لە جامی جیهانی ژنان بۆ ٢٠٢٣ لە یاریگای سانکۆرپ لە بریسباینی ئوستڕالیا بە دوو گۆڵ لە ژنانی ئوسترالیای بردەوە.

گۆڵی یەکەمی سوید لەلایەن فریدۆلینا ڕۆلفۆوە تۆمارکرا لە خولەکی ٣٠ی نیوەی یەکەم و کۆسۆڤاری ئەسلان گۆڵی دووەمی لە خولەکی ٦٢ تۆمارکرد.