١٠٨ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان تێدەپەڕێت

١٠٨ ساڵ بە سەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا تیدەپەڕێت کە تێیدا یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس کۆمەڵکوژکران.  

ناوەندی هەواڵ

 

ئەوەی لە کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ١٩١٥ لە ئەرمینیا ڕوویدا هێشتا لەبەرچاوەو لەبیری مرۆڤدایە، ١٠٨ ساڵ بەر لەئێستا یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ژن، منداڵ و بەساڵاچوو بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران، ١٠٨ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر ئەو بابەتە نەکراوەو لە بەردەوامی کۆمەڵکوژییەکەدا، سیاسەتی ڕق و کینە بەردەوامە.

 

ژنانی ئەرمەنی لەلایەن چەتەکانەوە لەژێر کۆنترۆڵی سەربازە تورکەکان ڕفێندران، لە بەرخۆداندا کۆمەڵکوژکران، هەزاران ژن کە ناچارکرابوون کۆچ بکەن کوژران، زۆربەیان بەهۆی بیروباوەڕیانەوە تا مردن ئەشکەنجە دران، هەزاران ژن لە خێزانەکانیان دوور خرانەوە.

 

٧٠٠ هەزار ژن کوژراون

لە ماوەی کۆمەڵکوژییەکەدا سەرەتا پیاوان هەڵبژێردران و لە جاری دووەمی کۆمەڵکوژییەکەدا ژنان و منداڵان کرانە ئامانج، ئەو ژنانەی ڕفێندرابوون بەزۆر کرابوونە موسڵمان و ناچارکران ناسنامەی خۆیان بە تێپەڕبوونی کات لەبیربکەن و نەیانتوانی بە زمانی دایکیان بدوێن، منداڵەکان بەبێ چاودێری بەجێهێڵراون.

 

بەپێی زانیارییەکانی مێژوونووسان کە لێکۆڵینەوەیان لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنی و سوریا کردووە:

لە ئەنادۆڵ لە نێوان ساڵانی ١٩١٥ بۆ ١٩١٨ نزیکەی ٧٠٠ هەزار ژنی مەسیحی کوژراون، لەو ژمارەیەدا ٣٥٠ هەزار کەس لە ڕێگای کۆچبەرییدا کوژراون یان لە برسێتیدا گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ١٠٠ هەزار منداڵ بەبێ چاودێری ماونەتەوە، ئەو منداڵانە لەلایەن خێزانە موسڵمانەکانەوە دەستگیرکران، لە ماوەی کۆمەڵکوژییەکەدا، بەرخۆدانی ژنان هەمیشە ڕێگای نیشان داوە، لە زۆربەی شارەکانی ئەنادۆڵ، ژنان یەکینەی بەرخۆدانیان لە دژی کۆمەڵکوژییەکان دامەزراند.

 

لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ، تورکیا، کە بەردەوامبوونی عوسمانیە، هەرگیز داتای دروستی ئاشکرا نەکردووە یان ئەوەی ڕوویداوە وەک کۆمەڵکوژیی نەیبینووە.