"هەموو ئامانجی ئێمە بەرپابوونی ئاشتییە"

لە شاری ئزمیر و ئامەد، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دایکانەوە، گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و ئاماژەیان بەوەدا، گەورەترین دیاری بۆ دایکان بەرپابوونی ئاشتییە.

ناوەندی هەواڵ

 

 بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دایکانەوە، ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی، لە پێش نووسینگەی خۆیان لە ئامەد گردبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە، بۆ هەمان مەبەست لە ئزمیریش ڕێپێوانێکیان ئەنجام دا، لە چالاکییەکەدا پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان 'دەبەپە'، پارتی یەکسانیی و دیموکراتیکی گەلان 'دەم پارتی' و بنەماڵەی زیندانییان، کە لە ئێشکگری دادپەرەورییدان، بەشدار بوون.

 

کوردەت ئەریلماز لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەدا، لە ڕۆڵەکانیان دوورن، بۆیە ڕۆژی دایکان بۆ ئەوان وەک ڕۆژی ڕەش دەبیندرێت، وتیشی: کاتێک لەگەڵ ڕۆڵەکانیاندا شادبوونەوە ئەوکاتە دەبێتە ڕۆژی دایکان بۆ ئێمە، فڕۆکە بەسەرمانەوەیە و ئێمە نیگەران دەکەن، هەتابێت گۆشەگیری سەختتر دەکرێت، خواستمانە ئەم کێشانە کۆتایی بێت.

 

ئاماژەیان بەوەکرد کێشەکانی دایکانی کوردیش بەهەمان شێوەی کێشەکانی دایکانی تورکە، بانگەوازی لە هەمووان دەکات شەڕ کارێکی خراپە، بۆیە داوایان لێدەکات ئاشتی بێتە ئاراوە با چیدی دایکان فرمێسک نەڕژن و ئاشتیی بەرقەراربێت، دوای خوێندنەوەی بەیاننامەکە، ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی گوڵییان پێشکەشی دایکان کرد.

 

هەروەها ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی لە ئیزمیر بە بۆنەی ڕۆژی دایکانەوە لە گۆڕەپانی کۆناک گردبوونەوە و تا ئیسکەلیە ڕێپێوانیان کرد، لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "گەورەترین دیاری بۆ ئێمە بەرپابوونی ئاشتییە" بەرزکردەوە، هەروەها درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی دایکان" و "بژی بەرخۆدانی زیندانییان" دەوترایەوە.

 

حەنیفە زەنگین وەک دایکێکی ئاشتی، قسەی کرد باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ ڕۆژێکی خەمناکە، ڕۆڵەکانیان لە زیندانەکاندا دەکوژرێن وتی: ڕۆڵەکانمان لە زیندانەکاندا توشی چەندین نەخۆشی دەبن و دەمرن، وەک هەموو دایکان ئێمەش هیوا دەخوازن لەگەڵ ڕۆڵەکانیان بن وەک دایکانی دڵ بە برین، وڵاتێکی ئاشتیی و دادپەروەرییمان دەوێت بۆ منداڵەکانمان.