نازیلا مەعروفیانی ڕۆژنامەنووس بۆ جاری چوارەم دەستگیرکرا

نازیلا مەعروفیان، ڕۆژنامەنووس کە لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی چاوپێکەوتنی کردبوو، بۆ جاری چوارەم دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووس نازیلا مەعروفیان، لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی کە لەلایەن "پۆلیسی ڕەوشتی" لە ئێران کوژرا چاوپێکەوتنی کردبوو، بۆ جاری چوارەم دەستگیرکرا.

 

بەپێی هەواڵەکانی ئێران، دراوسێکانی وتویانە نازیلا مەعروفیان، دەرگاکەی شکێندراوەو  لێدراوە و دەستگیرکراوە.

 

هۆکاری دەستگیرکردنی نازیلا مەعروفیان، کە لە ١٦ی ئاب ئازادکرا، نەزانراوەو نازاندرێت بۆ کوێ براوە.

 

پێدەچێت نازیلا مەعرەفیان بەهۆی کاردانەوەی بەرامبەر دەستگیرکردنی هونەرمەند مەهدی یەریحی و وێنەی بێ حیجاب کەلەبەردەم زیندانی ئەڤین نیشانەی سەرکەوتنی نیشاندا دەستگیرکرابێت.