هەزنا عەبدە لە بەنداوی تشرین کرایە ئامانج

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە ڕایگەیاند، لە هێرشێکی فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا، هەزنا عەبدە، ئەندامی هەپەجە- ژن کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢١ی کانوونی دووەم، فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر ئێشکگرانی بەنداوی تیشرین و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٢١ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیا، هەزنا عەبدە، ئەندامی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگای ژنان،  محیدین حسێن عومەر، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" گیانیان لەدەستدا.