"هێزەکانی ژنانی پێشمەرگە، هێمای خۆبەڕێوەبەری و ناسنامەی هەرێمی کوردستانە"

مهاباد شێخ حەمە ئەمین، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری هێزی پێشمەرگەیی ژنان دەڵێت: ژنان بە پێکەوەیی هێزەکانی پێشمەرگەی ژنانیان بونیادنا، ڕێگە بە تێکەڵکردنی لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی عێراق نادات.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_ پێشمەرگە تەنها هێزێکی سەربازی نییە، بەڵکو یەکێکە لە هێماکانی خۆبەڕێوەبردن و ناسنامەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەو هەوڵانەی بۆ تێکەڵکردنی ئەم هێزە بە دامەزراوە سەربازییەکانی عێراق دەکرێن، لەلایەن هەندێک چاودێرەوە وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ئاسایشی هەرێم و مەترسییەک بۆ پاراستنی دەستکەوتە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەتی لە بوارەی بەشداریی ژنان، لێکدەدرێنەوە، پێشمەرگە کە یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوە ئاسایشییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەک ستوونێکی سەرەکیی دەسەڵاتی ناوخۆیی و سەربەخۆیی بڕیاردان لێکدەدرێتەوە، هەر جۆرە تێکەڵکردنێک لەگەڵ سیستەمی سەربازی ناوەندی عێراق دەتوانێت هاوسەنگیی دەسەڵاتی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق تێکبدات.

 

هەروەها ژنانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی تایبەتی وەک یەکێک لە دەستکەوتە نوێکانی بەشداریی ژنان لە بوارە ئاسایشییەکاندا ناسراون، ڕەخنەگران هۆشداری دەدەن کە لە کاتی تێکەڵکردن لەگەڵ سیستەمێکی ناوەندیتر، ئەو دەستکەوتە دەتوانێت مەترسیی کەمڕەنگبوونەوەی نوێنەرایەتیی ژنان لە ئاستی فەرماندەیی و بڕیاردان لەخۆ بگرێت، ئەگەر ڕێکخستنێکی یاسایی ڕوون بۆ پاراستنیان نەبێت، یەکخستنی دامەزراوە ئاسایشییەکان دەتوانێت کاریگەرترکردنی هاوکاریی سەربازی و کەمکردنەوەی دووبارەبوونەوەی ڕێکخستنەکان لەخۆ بگرێت، بە مەرجێک لە چوارچێوەی یاسایی فیدراڵی و بە گەرەنتیی مافە دەستوورییەکان بێت، لە ئێستادا، بابەتەکە هێشتا لە ئاستی دەنگۆ و مشتومڕی سیاسی دایە، بەڵام وەک یەکێک لە بابەتە هەستیارەکان، بەردەوامە لە دروستکردنی پرسیار لەسەر داهاتووی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداو چۆنیەتی پاراستنی سەربەخۆیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

 

" ژنانی پێشمەرگە ڕێگە بە تێکەڵکردنی هێزی پێشمەرگە بە هێزە سەربازییەکانی عێراق نادەن"

 مهاباد شێخ حەمە ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری هێزی پێشمەرگەی ژنان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: دیارە مێژووی ژنان وا پێویست دەکات بەردەوامی بەخۆی بدات لەگەشەکرن و پاراستنی خاکی کوردستان ئەمڕۆ خۆشبەختانە دەبینین خاوەنی هێزی پێشمەرگەی ژنانین کە ئێستا بۆتە فەوجی ژنان شانازیەکی گەورەیە بۆ ئێمەیی ژنان ئەم فەوجە لەئاستی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندایە توانیویەتی ڕۆڵێکی گەورە ببێت لەسەر ئاستی هەموو کوردستان جێگەو پێگەیان دیارە، هەروەها ژنانی کوردستان هەر لەکۆنەوە هەتا ئێستا پێگەیەکی باش و ڕۆڵێکی کاریگەریی خۆیان هەبووەو بوونی خۆیان لەهەردوو شۆڕشەکاندا دیار بووە، ئێمە وەک ژنانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان تەواوکەری ئەم هێزەیی ئێستاین کەتوانیومانە هەر لەسەردەمی شاخەوە پێگەی ژنان هێزیکی تەواو بدەین بەخۆمان بەدروست کردنی ڕێکخراو کە داکۆکی تەواوی مافەکانی خۆیان بکات لەهەمان کاتدا هێزی پێشمەرگەیی ژنان کاتێک لەڕاپەڕینە مەزنەکە گەڕاینەوە بەتایبەتی لەساڵی ١٩٩٠وادەخواست کە ئیدانەی ژنان بەردەوام بێت لەچەکداری بۆئەوەی بتوانین خەباتی جەکداری خۆمان بۆ پاراستنی خاکی کوردستان بەردەوام بێت،

 

ئاماژەی بەوەکرد، دیارە دروست بوونی هێزی پێشمەرگەیی کوردستان سەرۆکی ئەوکاتەیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پاڵ پست وپشتوانیەکی گەورەیی ژنان بوو، وتی: لە ڕێگەی پشتویانییەکانەوە تواندراوە هێزی ژنان دروستبکرێت، هەر لەو ڕێگەیەوە توانیمان ئەم هیزە پەرەی پێبدەین و گەشەیی پێبدەین هەموو پێداویستیەکانمان بۆ دابین دەکرا وە ئەم هێزە ڕۆژ بەڕۆژ گەشەیی دەکرد ژمارەیەکی زۆر لەژن و شەهید ژنانی ڕێکخستنەکان هاتنە ناو ڕێکخستنەکانەوە بەشانازیەوە دەبینین بۆتە فەوجێکی گەورە لەسەر ئاستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێگەیی تایبەتی خۆیان هەیەو بەشداریان لەپاراستنی شەڕی تیرۆرو ئەوانەی هێرشیان کردۆتە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان کردووەو کاریگەریان بینیووە.

 

مهاباد شێخ حەمە ئەمین وتیشی|: کاتێک هێزی ژنان ئامادەیی خۆیان پیشاندا کە ئیرادەو هێزو توانای خۆیان  لەوەدا بینیەوە کەئێمەیی ژنان پێویستە ڕۆڵی پاراستن لەڕووی سەربازی و پێشمەرگایەتیەوە بوونمان هەبێت لەم هەلومەرجەشدا وای پێویست دەکرد ئێمەی ژنان بێنە ناو خەباتی سەربازیی و پێشمەرگایەتی چەکداریەوە بۆیە بتوانین دوژمنانی کورد بزانن کە ژنەکانیش لەئاست پاراستنی خاکی کوردستان بیدەنگ نابن و هەمیشە هەڵوێستێکی جوانیان دەبێت ئەمەش وای لەتەواوی ژنان کرد بێنە ناو هێزی پێشمەرگەی ژنان لەسەرەتاوە، هەروەها  ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن هێزی پێشمەرگەی ژنان تێکەڵ دەکرێت هەواڵیکی لەوجۆرە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی ژنانەوە قبوڵ ناکرێت، چونکە ئێمە خاوەنی هەرێمی کوردستانین جیاوازە لەناوەندی مەرکەزیی عێراق بمانەوێت و نەمانەوێت لەدەستووری عێراقیدا هاتووە ئەم هەرێمە بەدەر لەبەڕێوەبردن و ئیدارەیی حکومڕانی خۆیی پێویستی بەهیزی پێشمەرگەی کوردستان هەیە بۆ پاراستنی تەواوی ناوچەکە ژنانیش لەچوارچێوەی ئەو هێزەدایە ژنانیش جێگەیەکی تایبەتیان لەوەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان بۆ دابین کراوەو بۆتە بەشێکی سەرەکی لەو وەزارەتە گرنگیەکی زۆری پێدەدەن، لەشاری سلێمانیش بارەگایەکی تایبەتیان جیاکردۆتەوە بۆیە بتوانن زیاتر پەرە بە فەوجی ژنان بدرێت لەم چەند ڕۆژەدا کۆبوونەوەی گرنگ کراوە دەربارەی هێزی پێشمەرگەیی کوردستان و لەنێویشیاندا باسی فەوجی ژنان کراوە کەدەبێت زیاتر گرنگیان پێبدرێت ئەو دەنگۆیانەیی هەیە دەیانەویت لەپەرلەمانی عێراق باس لەسەربازیی بوونی تەواوی عێراق و بەهەرێمی کوردستانیشەوە بۆ گەنجەکان بکەن ئەواەیی خاوەنی شەهادەن و بێ سەهادەن دەیانەوێت بەسیستەمیک ڕێک بخەن هەتا ئێستا نەخراوەتە بواری جێجەجیکردنەوە.

 

تێکەڵکردن نادەستوورییە"

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: لەهەموو دۆخێکدا تیکەڵکردنی هێزەکان سوودبەخش نابێت و زیانیکی زۆردەبێت نادەستووریە ئەگەر ئەمن خۆم لە ناو تەسبیتکردنی هێزەکەدا بوونم هەبووە، ئەگەر تێکەڵبێتەوە هیچ ئەهمێت و گرنگییەکی نامێنێت، دروستکردنی هێزی پێشمەرگەو هێزەکانی ژنان لە نایدا ئاسان نەبوو دەستکەوتێکی گرنگە بۆ تەواوی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستاندا، بۆیە ڕێگە نادرێت بە شێوەیەکی ئاسان و بەبێ گەڕانەوە بۆ مافەکانی کورد و ڕەنج و ماندووبونیان تێکەڵ بە هێزەکانی عێراق بکرێت، هەروەها ژنان لە تەواوی پارچەکانی کوردستان ئیدی ڕێگە بە هەبوونی زوڵ و ستەم بەرامبەر مافەکانیان نادەن، لە ناویدا هێزەکانی سەربازی ژنان پارێزگاری لێدەکەن، ڕێگە بە تێکەڵکردنی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان نادەن، لە هەبوونی ئەم دەنگۆیانەدا بینیمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەنگۆی لابردنی هێزەسەربازییەکان لە حکومەتی سووریادا هەیە، بەڵام ژنان بە پێکەوەیی ڕێگری لەو بڕیارە دەکەن و ڕێگە بە داگیرکەر نادەن ئەو بڕیارەیان بەسەردا جێبەجێ بکات، وەک چۆن بیندرا لە کاتی شەڕی داعش لە باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستاندا ژنان لە پێشی شەڕەکان بوون، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکانمان.