هێزەکانی ئیسرائیل چادری هاوڵاتیانی ئاوارە و ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە چاوەڕێی یارمەتی مرۆیی دەکەن

لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا، ناوەندێکی دابەشکردنی یارمەتییەکان و چادرێکی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای خان یونسی کرانە ئامانج، ٢٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژران کە ١١ کەسیان چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە، ماڵە مەدەنییەکان و کامپەکانی ئاوارە و شوێنەکانی چاوەڕوانی یارمەتی مرۆیی دەکەنە ئامانج، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سیستەمی تەندروستی و ناتوانایی نەخۆشخانەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان.

 

لە کاتێکدا شەڕی جینۆساید بەردەوامە، ڕاپۆرتە ڕاگەیاندنەنییەکان ڕۆژی ١٤ی حوزەیران ئاماژەیان بەوە کرد کە ٢٧ کەس کە ١١ کەسیان چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون، بە هۆی تۆپبارانەکانی ئیسرائیل لە نزیک ناوەندێکی دابەشکردنی یارمەتییەکان و چادرێکی نیشتەجێبوونی ئاوارە لە ڕۆژئاوای خان یونس، جگە لە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە نزیک کۆمەڵگەی پزیشکی سەحابا لە شاری غەززە کوژراون.

 

بارودۆخی مرۆیی خراپتر دەبێت لەگەڵ بەردەوامی کۆمەڵکوژییەکان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی، ئەمەش لە چوارچێوەی داڕمانی سیستەمی تەندروستی و بێتوانایی نەخۆشخانەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان.

 

شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە کە ئۆتۆمبێل و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بەبێ جیاوازی تەقەیان لە کۆمەڵێک کەس کردووە، کە چاوەڕوانی یارمەتییە مرۆییەکان بوون لە نزیک ناوەندی دابەشکردن لە ناوچەی "محور نتساريم".

 

پێشەنگی ئەنجومەنی نیشتمانی فەڵەستین جەختی لەوە کردەوە کە بە ئامانجگرتنی ئەو کەسانەی کە داوای یارمەتی لە غەززە دەکەن لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە "پاتاوی نەتەوەیی" پێکدەهێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی خراپتربوونی برسێتی کە بەهۆی ئەو گەمارۆی توندەی هێزەکانی ئیسرائیلەوە بۆ زیاتر لە سێ مانگە سەپاندووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی دەکات، ناوچەکە بەرەو تەقینەوەیەکی بەرفراوان پاڵدەنێت، هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی خوێناوی لەڕێگەی ڕاکێشانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە بۆ ناو تەڵەی مردن.

 

لە ٢ی ئادارەوە هێزەکانی ئیسرائیل بە توندی سەرجەم دەروازەکانی چوونە ناو غەززەیان بەڕووی ئەو بارهەڵگرانەدا داخستووە کە پێداویستی و هاوکاری هەڵدەگرن، تا ئێستاش لە سنوورەکان چاوەڕوانن، ئەوان تەنیا ڕێگەیان بە هاتنە ژوورەوەی بارهەڵگرێکی سنووردار داوە، لە کاتێکدا دانیشتوانی غەززە لانیکەم پێویستیان بە ٥٠٠ بارهەڵگر هەیە لە ڕۆژێکدا.

 

شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ سەریهەڵدا و لە ئەنجامدا هەزاران هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون، بە برسێتی، وێرانکاری، ئاوارەبوونی زۆرەملێ، سەرەڕای تانە نێودەوڵەتییەکان و فەرمانەکانی دادگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی.