ژمارەی گیان لەدەستدان لە غەززە نزیکدەبێتەوە لە  ٣٦ هەزار هاوڵاتی

لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٥ هەزار و ٩٨٤ هاوڵاتیی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٨٠ هەزار ٦٤٣ كەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی غەززە و وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، لە بارەی ژمارەی گیان لەدەستدان و بریندارەكانی جەنگی نێوانیانەوە، لە دوو ڕاگەیاندراوی جیادا زانیارییان بڵاوكردەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی غەزەدا هاتووە، بە هۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٣٥ هەزار و ٩٨٤ هاوڵاتیی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٨٠ هەزار و ٦٤٣ كەس.

 

بە هۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٨١  كەس لە غەززە گیانیان لەدەستداو و ٢٢٣ـی دیكەش بریندار بوون، خراوەتەڕوو، ٢٣٣ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، هەروەها ١٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیلیش بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی گیان لەدەستدانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٤ كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش بریندار بوون.