کەمپینی هانا بە هانای باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەچێت

بەشێک لە چالاکوانی مەدەنی، سیاسی و کەسایەتی شاری سلێمانی کەمپینی هانا-یان بۆ هاوکاریکردنی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، کە سەرەڕای دۆخی خراپی ناوچەکە بەڵام هاوکاری کوردان دەکەن.

سلێمانی

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کتێبخانەی جەمال عیرفان لە شاری سلێمانی ژمارەیەک لە چالاکوانی مەدەنی، سیاسی و کەسایەتی کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکارییان بەناوی کەمپینی "هانا" بۆ لێقەوماوانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەند و لەمڕۆوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری دەکەن.

 

فەرهاد سەنگاوی یەکێک لە ڕێکخەرانی کەمپینەکە لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم دۆخەی هەیە لە هەرێمی کوردستان و چوار پارچەی کوردستان دۆخێکی خراپە، بەڵام بەهۆی ئەو هەستە نەتەوایەتیەیە کە هەیە، سەرەڕای هەموو شتێک لە دۆخی بەمشێوەدا هاوکاری یەکتری دەکەن و هاوکارییەکانیان دەگەیەننە کوردان.

 

کەمپینەکە لە ڕێی لیژنەیەکەوە لە کارگەی جگەرەی سلێمانی هاوکاری کۆدەکاتەوە و دواتر دەیگەیەنێتە ئەو ناوچانەی کوردستان کە ڕووبەڕووی بوومەلەرزە بوونەتەوە.