لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هیزەکانی شام ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا
هێزەکانی حکومەتی شام و چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دوێنێ هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی سەرمین لە ناوەندی ئیدلب حەلەب، لەو هێرشانەدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداو ٤٢ کەسیش برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
ناوەندی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووریا "SOHR" ڕایگەیاند، هێزەکانی حکومەتی شام هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئیدلیب، زیاتر لە ٣٥ موشەک لە هێرشەکاندا بەکارهێنراون، لە هێرشەکانی دوێنێدا بۆ سەر شاری سەرمین لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب ٧ کەس گیانیان لەدەستداو ٤٢ کەسیش برینداربوون.
ئاماژە بەوەکراوە، چەتەکانی "جەبهە ئەلوەتەنیە لیتەحریر" سەر بە دەوڵەتی تورکیا شارۆچکەکانی زەهرا و نوبولیان لە باکووری حەلەب بۆردومان کردووە و سێ کەسیان کوشتووە و ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون لە بۆردومانەکەی نوبولە.
لە هەمان کاتدا هێزەکانی حکومەتی شام ناوچەکەیان لە دەوروبەری ڕۆژئاوای حەلەب و دەوروبەری شارۆچکەی دارت عیزە بۆردومان کرد.