ئیغا شیفیونتیک، سەرکەوت بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی دوبەی

یاریزانی پۆڵەندی ئیغا شیفیونتیک، کە پلەی دووەمی خولی ساڵی ڕابردووی بەدەستهێنا، سەرکەوتنی بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی دوبەی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٠ی شوبات، یاریزانی پۆڵەندی ئیغا شیفیونتیک، دوای ئەوەی لە سلۆن ستیڤنسی ئەمریکی بردەوە، سەرکەوت بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی دوبەی.

 

ئیغا شیفیونتیک، یاریزانی ژمارە یەک لە جیهاندا بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام (٦-٤) و (٦-٤)، لە ماوەی کاتژمێرێک و ٥٧ خولەکدا لە یەکلاییکردنەوەی یارییەکەی بەرامبەر سلۆن ستیڤنسی ئەمریکی سەرکەوتوو بوو.

 

لە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەدا، ئەو یاریزانە ڕووبەڕووی ئیلینا سڤیتۆلینای ئۆکراینی دەبێتەوە کە پلەی پازدەهەمی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنابوو لە ساڵی ٢٠١٧ ۆ ٢٠١٨.

 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ئیغا شیفیونتیک، بە بردنەوەی پاڵەوانێتی کراوەی قەتەر، حەوتەمین نازناوی خۆی لە پاڵەوانێتییە هەزار خاڵییەکان بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە ئیلێنا ڕیباکینای کازاخستانی بردەوە.