لە ماوەی دوو مانگدا، زیاتر لە سێ هەزار کەس ئاوارە بوون

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دوای چاودێریکردنی ئاوارەبووان لە یەمەن، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە حوسییەکان کۆنترۆڵی دەکەن، پشتڕاستکردەوە لە سەرەتای ساڵەوە ٥٥٢ خێزان ئاوارەبوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەنجامی ئەو شەڕەی ماوەی ١٠ ساڵە لە یەمەندا ڕوودەدات، بووەتەهۆکار بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە ناوچەکەیان جێبهێڵن و کۆچ بکەن بۆ ناوچەکانی دیکە، بە پێی ئامارەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤وە  ٥٥٢ خێزان ئاوارەبوون. 

 

ئاوارەبوون لە یەمەن ڕۆژانە بەردەوامە، زۆربەیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانەوە هاتوون، لە ماوەی نێوان ١٨ی شوبات بۆ ٢٤ی هەمان مانگدا، لە یەمەندا ٢١ خێزان کە ١٢٦ تاکی لە خۆگرتبوو ئاوارەبوون.

 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتەی ڕابردوو گەڕانەوەی چوار خێزانی ئاوارە لە پارێزگای مئرب بۆ شارە ڕەسەنەکانیان تۆمارکردووە.

 

ڕێکخراوەکە ڕوونیکردووەتەوە، لە ڕاپۆرتێکی پێشوودا لە ماوەی نێوان ١١ بۆ ١٧ی شوباتدا، ٣٥ خێزانی ئاوارەیان لە سێ پارێزگادا دەستنیشانکردووە، تایز ١٤ خێزان، مئرب ١٢ خێزان، و حودەیدە ٩ خێزان.