پانێڵێک بۆ بەهێزکردنی ئابووری کۆمەڵایەتی ئازاد له شەهبا بەڕێوەچوو

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بە هاوکاری کۆمیتەی ئابووری کۆنگرەی ستارو دەستەی ئابووری هەرێمی عەفرین-شەهبا پانێڵێکی ڕێکخست لەسەر بەهێزکردنی بواری ئابووری و زیندووکردنەوەی ئابووری کۆمەڵگە.

شەهبا

 

بە پێشەنگایەتی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی عەفرین-شەهبا و هاوکاری کۆمیتەی ئابووری کۆنگرەی ستار و دەستەی ئابووری هەرێمی عەفرین-شەهبا، پانێڵێک بۆ بەهێزکردنی ئابووری و زیندووکردنەوەی ئابووری کۆمەڵگە ڕێکخرا، پانێلەکە بە بەشداری ئەندامانی دامەزراوەکانی عەفرین-شەهبا و حەلەب لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری لە ناوچەی فافینا شەهبا بەڕێوەچوو، بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد.

 

"بەهێزکردنی ئابووری ژنان"

وتاری دەستپێک لەلایەن شیندا عەفرین، ڕاوێژکاری ئەکادیمیای ژنۆلۆژی پیشکەشکراو وتی: ئامانجمان گەشەپێدانی بواری ئابوورییە لە شەهبا و حەلەب، بەتایبەتی ئابووری ژنان، هەروەها ئەرکی ژنۆلۆژی لە بواری ئابووریدا جێبەجێ دەکەین، لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە بواری ئابووری بەهێز دەکەین، بۆیە ژنان دەیانەوێت هەنگاوێکی ئەرێنی بنێن بەرەو پەرەپێدانی ئابووری و بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی داراییەوە، هەمیشە ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێت شوێنێک لەژێر سەروەری خۆیاندا بگرنە دەست، لە سەرەتادا ئابوورییەکەیان دەکەنە ئامانج، لە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژێرخانی ناوچەکە دەستبەجێ کرایە ئامانج، بۆیە پێویستە ئابوورییەکەمان بە ڕۆحێکی یەکسان بەهێز بکەین.

 

"بونیادنانی ئابوورییەکی دیموکراتیک"

دواتر پانێڵەکە لەلایەن گوڵێ جەعفەر، هاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک "تەڤ-دەم" لە هەرێمی عەفرین-شەهبا، خوێندرایەوەو تیشکی خستە سەر بواری ئابووری لەناو کۆمەڵگەدا و هەروەها بەکارهێنانی لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە و وتی: مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئابوورییەکەی بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکارهێناوە، ڕێگەی بە کۆمەڵگە داوە بەرەو لەناوچوون و گرژییە زیندووەکان بڕوات، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "بۆ ئەوەی ئابوورییەکی بەهێز و دروست هەبێت، پێویستە کۆمەڵگە خۆی بەڕێوەببات و ئابوورییەکی تایبەتی خۆی هەبێت، ئەو کاتە دەتوانین بڵێین کە ئابوورییەکی دیموکراسیمان دروستکردووە" هەرێمی شەهبا، کە لە ناوەڕاستی هێرش و گەمارۆدا دەژی، پێویستە ئابوورییەکەی لە بواری کشتوکاڵدا بەهێز بکەین، چونکە ناوچەیەکی کشتوکاڵییە، بۆ کۆتایی هێنان بە بێکاری، پێویستە پرۆژە کشتوکاڵییەکان بەهێز بکەین و دەرفەت بۆ کۆمەڵگە دروست بکەین بۆ بەهێزکردنی ئابووریمان.

 

دەرگای گفتوگۆ کرایەوە بۆ بەشداربووان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بڕگەکانی پانێلەکە و بۆچوونی جیاواز بۆ بەهێزکردنی ئابووری، لە کۆتاییدا چارەسەر بۆ گەشەپێدانی ئابووری پێشکەش کرا.

 

مەرجەکانی چارەسەرەکە بەم شێوەیە بوون:

پێویستە ئابووری لە یەکدەستداری بێبەش بکرێت.

پێویستە هاوسەنگی هەبێت لە نێوان کشتوکاڵ و پیشەسازیدا.

پێویستە ژینگە بپارێزرێت.

پێویستە ڕۆحی هاوکاری بدۆزنەوە، خۆیان بەدووربگرن لە خۆپەرستی.