شارەبان، لە هێرشی سەر ماڵێکدا ژنێک کوژرا

لە گەڕەکی تەحریری شارەبان ھێرش کرایە سەر ماڵێک و بەھۆیەوە ژنێک کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی تەحریری شارۆچکەی شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە لە عێراق، چەند کەسێکی نەناسراو بە دەمانچە ھێرشیان کردووەتە سەر ماڵێک.

 

بەپێی زانیارییەکان بەھۆی ھێرشەکەوە ژنێک کوژراوە و هاوژینەکەشی بریندار بووە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و ڕێوشوێنی یاسایی پێویستی گرتووەتەبەر.

 

جێی بیرهێنانەیەوە، دوێنێ ١٨ی نیسان لە چەند کاتژمێرێکدا دوو ژن بە گوماناوی گیانیان لەدەستدا، ئەمەش دەریدەخات کە ژیانی ژنان لە عێراقدا سەلامەت نییە و بە بیانووی جیاواز دەکوژرێن و هیچ ڕێکارێکی پێویست بۆ سزادانی بکوژان ناگیرێتەبەر.