مریەم ئەشرافی بە وێنە ناڕەزایەتی کوردانی پاریس دژی کۆمەڵکوژییەکە نیشاندەدات

کۆمەڵکوژی ٢٠٢٣ی پاریس هاوکاتی ١٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٣ی پاریس بوو، دوای کۆمەڵکوژییەکە کوردان ڕژانە شەقام و ئیدانەی کردە تیرۆرستییەکەیان کرد، مریەم ئەشرەفی لە چەند وێنەیەکیدا چالاکییەکە نیشاندەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٣ی ١٢ی ٢٠٢٢ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر ناوەندی هونەریی ئەحمەد کایا، ئەڤین (ئامینە کارا)، یەکێک لە پێشەنگانی بزووتنەوەی ژنانی کورد، هەروەها هونەرمەند میر پەروەر و عەبدوڵا کزل، ئەندامانی ناوەندی هونەریی ئەحمەد کایا شەهیدبوون.

 

کۆمەڵکوژییەکە هاوکاتی خۆئامادەکردنی کوردانە بۆ ١٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٢٠١٣ی پاریس کە هەر سێ ژنە پێشەنگ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز شەهیدبوون، دوای کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێ، کوردانی پاریس چوونە شوێنی ڕووداوەکە و ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئاماژەیان بەوەدا کە پێویستە حکومەتی فەرەنسا بکوژ دەستگیربکات و ئیدانەکەی کۆمەڵکوژییەکەیان کرد.

 

ئەگەرچی گردبوونەوەکە مافی ڕەوا و دیموکراسی کوردان بوو، بەڵام پۆلیسی فەرەنسا هێرشی کردەسەر کوردانی ناڕازی و ڕووبەڕوو بوونەوە دروستبوو، مریەم ئەشرافی، فۆتۆگرافەری فارس، چەند وێنەیەکی لە کاتی ئاڵۆزی هێرشی پۆلیس بۆ سەر کوردانی پاریس بڵاوکردووەتەوە.

 

مریەم ئەشرافی لە بڵاوکردنەوەی وێنەکەی ئاماژە بە هەردوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریس دەکات و دەڵێت: "لە کاتێکدا کۆمەڵگەی کورد لە پاریس خەریکی ئامادەکاری بوو بۆ یادی ١٠ ساڵەی تیرۆرکردنی سێ ژنە چالاکوانی کورد لە ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣، ئەوان بوونە قوربانی هێرشێکی دیکە.

 

دەیەم ناوچەی پاریس جارێکی دیکە پڕ بوو لە دروشم و داوای دادپەروەری و ئیدانەکردنی هێرشە تیرۆریستییەکەی دژی کۆمەڵگەی کورد، تا ئێستا لانیکەم سێ چالاکوانی کورد کوژراون، لەنێویاندا ئامینە کارا (ئەڤین گۆیی) بەرپرسی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە فەرەنسا و میر پەروەر، مۆسیقاژەن و چەند کەسێک بریندار بوون و باری تەندروستی سێ کەسیان سەختە.

 

کۆبوونەوەیەکی ئاشتیانە بووە هۆی توندوتیژی، دوای ئەوەی پۆلیس وەڵامێکی توندوتیژییان دایەوە بۆ ماتەمینی کوردان".