هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی ژنان لە ڕەققە بەردەوامە

هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ ژنان کە لەلایەن فەرمانگەی ژنان لە لیژنەی تەندروستی و نووسینگەی کۆکردنەوەی ژنانی زەنۆبیا لە ڕەققە دەستیپێکردووە، بەردەوامە.

ریم محەمەد

 

ڕەققە- نووسینگەی ئەنجومەنی ژنانی زەنۆبیا لە شاری ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی تەندروستی، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەڵمەتێکی هۆشیاری تەندروستی بۆ ژنانی شارەکە و گوندەکانی دەوروبەری دەستپێکردووە.

 

لە ڕێگەی وتار و کۆبوونەوە لە شاری ڕەققە و گوندەکانی دەوروبەری ژنان ئاشنا کران بە مەترسییەکانی هاوسەرگیریی لە تەمەنێکی کەم و کاریگەرییە زیانبەخشەکانی نەشتەرگەری منداڵبوون لەسەر ژنان و جگەرەکێشان، پسپۆڕانی بواری تەندروستی بەشداریان لە هەڵمەتەکەدا کرد.

 

سەبارەت بەم بابەتە، نەیروز موسیلم ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی مەدەنی ڕەققە، وتی: ناتوانین ڕۆشنایی بخەینە سەر سەرجەم بابەتەکان، بۆیە لە هەڵمەتەکەماندا هەڵمانبژارد کە تیشک بخەینە سەر ٥ بابەتی تەندروستی پەیوەنددار بە ژنانەوە، بابەتەکان بەپێی بڵاوبوونەوەیان لە کۆمەڵگە هەڵدەبژێردرێن، لەڕێگەی ئەو ڕاپۆرتانەی لە نەخۆشخانە و کلینیک و بنکە تەندروستییەکانەوە وەرمانگرتووە و گرنگترینیان هاوسەرگیری لە تەمەنێکی کەم، نەشتەرگەری منداڵبوون، جگەرەکێشان، پاکوخاوێنی جەستەیی و پاکوخاوێنی ژینگەیی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەک هەڵە دەبێتە هۆی چەندین هەڵەی دیکە، بەو پێیەی هاوسەرگیریی لە تەمەنێکی کەم دەبێتە هۆی لەدایکبوونی نائاسایی، سێ مانگ لەمەوبەر، ڕاپۆرتمان پێگەیشت کە لەدایکبوونی سروشتی ١٠٠ حاڵەت بووە و نەشتەرگەری منداڵبوون ٩٦ حاڵەت بووە."

 

وتیشی: نەشتەرگەری منداڵبوون ڕێکارێکی پزیشکییە کە پزیشک لەبەر چەند هۆکارێک هەڵیدەبژێرێت، لەوانە تەسکبوونەوەی حەوز، پەستانی بەرز، یان دووگیانی لە تەمەنێکی گەورەدا، بەڵام ئەوەی لە ڕاستیدا ڕوودەدات ئەوەیە کە زۆربەی ژنان لە ترسی ئازاری منداڵبوون نەشتەرگەری هەڵدەبژێرن، بێ ئاگا لە ڕادەی منداڵبوون لە زیانەکانی کە لە داهاتوودا چاوەڕێیان دەکات.

 

نەیروز دەشڵێت: جگەرەکێشان بەشێوەیەکی بەرفراوان لە کۆمەڵگەدا بڵاوبووەتەوە و لەنێو ژنانیشدا ڕێژەکەی زیادیکردووە، بەو پێیەی ئەم کارە کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی هەیە، بەتایبەتی ژنانی دووگیان و شیردەر و ئەمەش بەشێکە لەو بابەتانەی کە لە کاتی هەڵمەتەکەماندا باسمان کرد.

 

خەولە عیسا، ئەندامی ئۆفیسی کۆبوونەوەی ژنانی زەنۆبیا ڕایگەیاند، کەمپینەکەمان چەند مانگێک لەمەوبەر لەسەر داوای ژنان دەستیپێکرد، لەگەڵ لیژنەی تەندروستیش هەماهەنگیمان کرد بۆ دەستپێکردنی ئەم هەڵمەتە هۆشیارییە تەندروستییە بۆ ژنان، بە ئامانجگرتنی ژنانی دووگیان و شیردەر لە پلەی یەکەمدایە، بۆ ناساندنی مەترسییەکانی منداڵبوون بە نەشتەرگەری، کە بووەتە کارێک بۆ هەندێک لە پزیشکان.