داخستی کتێبخانە لە شیراز لە ناوبردنی زانست و ڕۆشنبیرییە

لە ئێران بە چەندین بیانووی جۆراوجۆر بەردەوامی بە هەڵمەتی داخستی کتێبخانەکان دەدرێت، لەکاتێکدا قازانجێکی مادی کەمی هەیە و خاوەنەکانیان لەبەر خواستی خۆیان لە کارەکەیان بەردەوامن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٧ حوزەیران حەمەد هادی ئیمانیەی پارێزگاری فارس لە ئێران داخستنی چەند کتێبخانەیەکی لە پارێزگاکەی ڕاگەیاند لەسەر بنەمای "شکاندنی دابونەریت"، ئاماژەی بە داخستنی چەند کتێبفرۆشییەک کرد کە بەرهەمی کلتوری و کتێب پێشکەش دەکەن لە شیراز و جەختیشی کردەوە کە "پرۆسەی داخستنی ئەو سەنتەرانە بەردەوام دەبێت".

 

حەمەد هادی ئیمانیە، لەسەر بنەمای پێشێلکارییەکانی شارەوانی و گفتوگۆکانی پەیوەست بە لیژنەی مادەی ١٠٠، پێشێلکارییە کلتورییەکان جەختی لەسەر داخستنی کتێبخانەکان کردەوە و وتی: "یاسای کۆماری ئیسلامی ڕێگە بە لابردنی سەرپۆش-حیجاب لە فرۆشگاکاندا نادات و ڕیکاری بەرامبەر دەگرێتەبەر".

 

داخستنی کتێبفرۆشەکان و کتێبخانەکان لە ئێران شتێکی نوێ نییە و دەسەڵاتداران هەموو جارێک فەرمانی داخستنی ئەم ناوەندانە دەدەن لەسەر بنەمای کۆمەڵێک پڕوپاگەندە، لەکاتێکدا کەمی قازانجی ئابووری لە کتێبفرۆشیەکان ئەوە دەردەخات کە ئەم شوێنانە شوێنی خاوەنەکانیانن پێش ئەوەی شوێنی بازرگانی بن، جێگای گواستنەوەی ڕۆشنبیرییە، بەڵام حکومەتی ئێران لەژێر سایەی حیجاب و ناهۆشیاریدا، بە دوای لەناوبردنی کلتور و وەستاندنی زانین و هۆشیاری خەڵکدایە.