هەزارو ٢٥ پارێزەر بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان واژۆی کۆکراوە ئاڕاستەی لێبووردنی نیودەوڵەتی دەکەن

هەزارو ٢٥ پارێزەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەرێمەکانی دیکەی سووریا واژۆیان بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناردووە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچیوەی هەڵمەتی "ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم لە ٧٤ ناوەندی جیهاندا دەستیپێکرد، پارێزەران لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەرێمەکانی دیکەی سووریا بەشدارییان کردووە.

 

دەستپێشخەری پارێزەرانی سووریا بۆ پاراستنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە کۆتایی تشرینی دووەم و سەرەتای کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ واژۆی هەزارو ٢٥ پارێزەری کۆکردەوە.

 

ئەو واژۆییانەی کۆکراوانەی کە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا دەکەن لە ڕێگەی داواکارییەکەوە ڕەوانەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کراون.

 

هەروەها واژۆکان نێردراون بۆ نووسینگەی یاسای سەدە بۆ پاراستنی یاسای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.