لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان ڕێگری لە فلۆتیلای ئازادی جیهانی کە بەرەو غەززە دەڕوات دەکرێت

هێزی دەریایی ئیسرائیل جارێکی دیکە ڕێگری لە فلۆتیلای ئازادی جیهانی کرد کە بەرەو غەززە دەڕۆیشت، زیاتر لە ٥٠٠ چالاکوانی ٧٠ وڵات لەخۆدەگرێت، یەکەکانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان سواری بەشێک لەو کەشتیانە بوون و چالاکوانەکانیان بۆ کەشتییە سەربازییەکان گواستەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزی دەریایی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ ڕێگریکردن لە فلۆتیلای ئازادی جیهانی دەستپێکرد، کە چەند ڕۆژێک پێشتر بەڕێکەوت، لە هەوڵێکی نوێدا بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆ دەریاییەی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە بەسەر کەرتی غەززەدا سەپێنراوە.

 

میدیا ئیسرائیلییەکان ١٨ی ئایار بڵاویان کردەوە، کە یەکە دەریاییەکانی نوخبە بە سەرۆکایەتی "وحدة شايطيت ١٣" دەستیان کردووە بە کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە کەشتییەکانی فلۆتیلا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان کە سەدان کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئیسرائیلەوە دوورن.

 

هەروەها ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ژمارەیەک چالاکوان گواستراونەتەوە بۆ کەشتییە سەربازییەکان کە وەک زیندانن، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەیان بۆ بەندەری ئەسدۆد، چالاکوانانی ناو کەشتییەکان ڕایانگەیاندووە کە تووشی گیربوونی ئەلیکترۆنی بەربڵاو و پچڕانی پەیوەندییەکان بوون، ئەمە جگە لەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان کە بۆ چەند کاتژمێرێک بەسەر ئاسمانیدا دەفڕن.

 

فلۆتیلاکە ١٤ی ئایار لە بەندەری مرمريس لە تورکیاوە بەڕێکەوتبوو، لە کاتێکدا، کەشوهەوایەکی سەخت لەنێویاندا بای بەهێز و شەپۆلی بەرزە، فلۆتیلاکە لە نێوان ٥٤ بۆ ٥٨ کەشتی و بەلەم پێکهاتووە و زیاتر لە ٥٠٠ چالاکوان لە نزیکەی ٧٠ وڵاتەوە هەڵدەگرێت، لەنێویاندا پزیشک، پارێزەر، ڕۆژنامەنووس و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ، کەشتیی "فاميلي" "خێزان" کەشتیی ناوەندیە، وەک ناوەندێکی ئۆپەراسیۆن کاردەکات بۆ هەماهەنگی لەگەڵ کەشتییەکانی دیکە، کە نزیکەی ٣٥ میل لە دوورییەوە هەڵکەوتوون.

 

بەشداربووانی ئەو کەشتییە کۆکردنەوەی هێزی دەریایی ئیسرائیل بە "سەرکەوتن" دەزانن کە دەتوانێت ڕێگە بۆ ماسیگرە فەڵەستینییەکان خۆش بکات، هاوکات گروپێکی یاسایی کاردەکات بۆ بەڵگەنامەکردنی سەرجەم کارەکانی ئیسرائیل بۆ بەکارهێنانی لە دادگا نێودەوڵەتییەکان.

 

دەستپێشخەری  "أسطول الصمود" ”فلۆتیلای خۆڕاگری” لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئێکس"ەوە داوای تێپەڕینێکی پارێزراو بۆ کەشتییەکان و داوای کردنی کۆتاییهێنان بەوەی کە بە "دزەکردنی دەریایی" لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا پێناسەی کردبوو.

 

ئەم کارانە لە کاتێکدایە کە بەردەوامی گەمارۆی وشکانی و دەریایی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە بەسەر غەززەدا سەپێنراوە و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی دوای ئەو شەڕەی کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکردووە، کە بووە هۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان و ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو فەڵەستینی لەناو کەرتی غەززەدا.

 

ئەمە یەکەمجار نییە کە فلۆتیلاکە ڕێگری لێدەکرێت، لە ٢٩ی نیساندا هێزی دەریایی ئیسرائیل هێرشێکی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی نزیک دورگەی کریت دەستپێکرد و دەستی بەسەر ٢١ کەشتیدا گرت لە کۆی ٥٨ کەشتییەکە و بە نزیکەی ١٧٥ چالاکوانیان دەستگیرکرد، پێش ئەوەی ئەو کەشتیانەی کە مابوهتونەوە بەردەوام بن لە گەشتەکەیان بەرەو ئاوەکانی یۆنان، هەروەها فلۆتیلای دووەم لە ١٢ی نیسان لە بەرشەلۆنەوە بەڕێکەوت و هاوکاری مرۆیی بۆ فەڵەستینییەکان هەڵگرتبوو.