هەزاران ژن لە ئیسپانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
دوێنێ لەڕۆژی جیهانی ژناندا هەزاران ژن لە ئیسپانیا بە دەسڕۆکەی مۆرەوە بۆ داواکردنی مافەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژی جیهانی ژناندا زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ ژن لە شاری بەرشەلۆنەی وڵاتی ئیسپانیا بۆ داواکردنی مافی یەکسانی بە دروشمی "ڕۆژێکی خۆش دەبێت ئەگەر هیچ یەک لە ئێمە ون نەبین" خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
لە خۆپیشاندانەکدا کە لە شەقامێکی سەرەکی ئەو شارەدابوو، ژنان سەرجەمیان دەسڕۆکەی ڕەنگ مۆریان لە مل کردبوو، دژی توندوتیژی ڕەگەزی خۆپیشاندانیان بەجێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان ئەنجامدا.
ژنان لە خۆپیشاندانەکەندا چەندین دروشمی وەک "ئێمە بۆ داواکردنی مافەکانمان خۆپیشاندان ئەنجامن دەدەین"، "ڕێز لە بوونم بگرن"، "چاوەڕوانی تێکۆشانی من بن" بەرز کردبووەوە، رەنگی مۆرییان بە شەقامەکەدا بڵاو دەکردەووە، وێنەی چەندین چالاکوانی بواری ژنانیان بەرزدەکردەووە.
ت.پ