هەزاران کەس لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بەرەو مەیدانەکان دەڕۆن

ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین لە بەرامبەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رێپێوانێکیان ڕێکخست.

شەهبا

 

بە دروشمی "نا بۆ بێدەنگی دەوڵەتانی نێودەوڵەتی لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا"، ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین لە بەرامبەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەتایبەتی لەسەر شارۆچکەی تل ڕەفعەت ڕێپێوانیان کرد، ئەو ڕێپێوانە لە شارۆچکەی تل ڕەفعەت بەڕێوەچوو، لە ڕێپێوانەکەدا هەموو ڕێکخراو و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری و بنەماڵەی شەهبا و عەفرین ئامادەبوون.

 

سەرەتای ڕێپێوانەکە بە خولەکێک وەستان بوو بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین زلۆخ بەکر وتی: "جۆش و خرۆشی گەلی کورد و بەرخۆدانیان دەریدەخەن کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەناو شوێنە کوردیەکان جێگەی نابێتەوە، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری دەوڵەتێکی فاشیست و داگیرکەرە و هەرگیز جۆش و خرۆشی ئێمە لەناوناچێت، چونکە ئەو کەسانەی کە لە کانتۆنی شەهبا دەژین ئیرادەیان هەیە و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ناتوانێت ئەم ئیرادەیە بشکێنێت".

 

ڕەبیعە وەقاس کە بەشداری رێپێوانەکە بوو، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربڕی و وتی: "ئێمە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە توندی شەرمەزار دەکەین، هەڕەشەکانی سەر شارۆچکەی تل ڕەفعەت لە هەرێمی عەفرین کوشتن و کۆمەڵکوژیی منداڵان دەیەوێت ئەو هێرش و دڕندەییە لە تل ڕەفعەت دووبارە بکاتەوە ئێمە لە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ناترسین، ئێمە دەمانەوێت هەموو دەوڵەتەکان بیر لە دڕندەیی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بکەنەوە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرینەوە کۆچیان پێ کردین و دەیانەوێت لە شەهباوە کۆچ بکەین، بەڵام هەرگیز خەون و خەیاڵەکانیان جێبەجێ ناکەین".