هەزاران هاوڵاتی قامیشلۆ لە دژی خیانەتی پەدەکە گردبوونەوە

لە قامیشلۆ هاوڵاتیان چوونە مەیدانەکان و هێرشی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان لەدژی باشوری کوردستان شەرمەزارکرد.

ناوەندی هەواڵ

بە هەزاران هاوڵاتی قامیشلۆ بەشداری گردبوونەوەکەیان کردووەو ڕێککەوتنی پەدەکە لەگەل تورکیاو هاوکاریکردنی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە بۆ هێرشەکانی سەر باشوری کوردستان شەرمەزار دەکەن، هەروەها خۆپیشاندەران ئاڵای هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" و وێنەی ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان و گەریلا و شەهیدانی شەڕی دژی داعش و سوپای تورکیای داگیرکەریان بەرز کردووەتەوە.

 

بە دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٧ی نیسانەوە هیرش دەکاتە سەر ناوچەکانی زاپ و مەتیناو ئاڤاشین و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە ڕۆژهەڵات و باکوری سوریا و باشوری کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا دەستیپێکردووە.