هەزاران هاوڵاتی عەفرین بەڵێنی نوێکردنەوەی بەرخۆدانیان دا
ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و هاوپەیمانەکانی ڕێپێوانێکی ڕێکخست.
شەهبا
ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین لە ساڵیادی داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین بە دروشمی "چوار ساڵە بەهۆی مردنی ویژدانی مرۆڤایەتی عەفرین لەناودەبرێت، دیموگرافی و کلتوری دەگۆڕدرێت" ڕێپێوانێکی ڕێکخست، بە هەزاران هاوڵاتی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بە گڕوتینێکی زۆرەوە ڕێپێوانیان کرد وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاکڕەوانی ئازادی و پانکارت بە نوسراوی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی گردی سوور"، "یان عەفرین یان عەفرین" و "ئەردۆغان عەفرینی کردووەتە کامپی تیرۆر و داعش، کاتی لەناوبردنی تیرۆرە" لە ڕێپێوانەکەدا بەرز کرانەوە، هەروەها ڕێپێوانەکە لە سەرەتای شارۆچکەی فەفینی کانتۆنی شەهبا بە دروشمی "بێ عەفرین ژیان نییە" "شەهید نامرێت" بۆ ناوچەی شۆفێرانی ناوچەکە بەردەوام بوو، دوای خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی TEV-DEM لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا غەریب حەسۆ قسەی کرد.
"ئەو هاوڵاتیانەی ماوەی ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانیان کرد دەست لە خاکی عەفرین بەرنادەن"
دایکی شەهید سوریە حەبەس، ئاماژەی بەوەکرد کە ١٨ی ئادار ڕۆژێکی ڕەشە بۆ گەلی عەفرین، چونکە لەم ڕۆژەدا لە وڵاتی خۆیان کۆچبەر بوون و وتی: "عەفرین لەبەردەم هەموو دەوڵەتەکانی جیهان و ئەو دامەزراوانەی داوای مافی مرۆڤ دەکەن داگیرکرا ماوەی چوار ساڵە لە کانتۆنی شەهبا بەردەوامین لە بەرخۆدانی بێوێنە بۆ گەڕانەوەی عەفرین هیوای گەڕانەوەی عەفرینمان هەیە و ڕۆژ بە ڕۆژ بە خەیاڵەوە ژیان بەسەردەبەین، . ئەو هاوڵاتیانەی ماوەی ٥٨ ڕۆژ لە کانتۆنی عەفرین بەرخۆدانیان کردووە، هەرگیز دەست لە خاکەکەیان بەرنادەن داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەوڵەتانی جیهان دەکەین کە چارەسەرێک بۆ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بدۆزنەوە و بە سەرکەوتوویی بگەڕێینەوە وڵاتەکەمان".
"هەتا کۆتایی تێدەکۆشین"
ڕیم دێدا، بەڕێوەبەری ژنانی گەنجی هەرێمی عەفرین ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ بە گڕوتینێکی زۆرەوە بۆ گەڕانەوەی عەفرین هاتوونەتە دەرەوە و وتی: "ماوەی چوار ساڵە لە خاکی خۆمان دوورین هەتا ئێمە هەبین، بەرگری دەکەین، ئامانجی سەرەکیمان گەڕانەوەیە بۆ عەفرین ئێمە وەک ژنانی گەنج و گەنجانی شۆڕشگێڕ لە داهاتوویەکی نزیکدا پلانمان هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ عەفرین، ڕاستە عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و هاوپەیمانەکانیەوە داگیرکراوە، بەڵام عەفرین لە دڵی ئێمەدا دەژی و بۆیان نامێنێتەوە، . بە یەکگرتوویی کوردان عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکان ئازاد دەکەین".
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی عەفرین" کۆتایی هات.