کەنەکە، بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
كوشتنی ژنان له سه‌ر ئاستی جیهان و ناوخۆیی له ههڵكشاندیه، کوردستان بووەتە ناوەندی توندوتیژیی و تاڵانی، لەبەرامبەردا ژنان و گەلەکەمان هەیە، بەڵام هیچ هێزێکی دواکەوتوو ناتوانێت کوردستانێکی ئازاد، کە بە ئیرادەی ژن درووستبووە لەناو ببەن.
ناوەندی هەواڵ
کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-کەنەکە، لە بارەی ٨ـی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکەدا هاتووە، كوشتنی ژنان له سه‌ر ئاستی جیهان و ناوخۆیی له ههڵكشاندیه، ڕه‌وشی ژنان له‌م كاته‌ی ئێستادا وه‌ک پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه، كه كلارا زه‌تكین له مه‌یدان بوو، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌یش ژنان ملكه‌چی سته‌م نه‌ده‌بوون و هه‌ستانه سه‌ر پێ، له‌و كاته‌ش ده‌یانزانی، كه له ڕێگه‌ی ڕێکخستنبوون و به‌رخۆدانه‌وه ده‌توانن ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن، به‌و پێیه ژنی مه‌زن و سوسیالیست كلارا زه‌تكین له ساڵی ١٩١١ ڕۆژی ٨ـی ئاداری وه‌ك ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕه‌نجده‌ر و خۆڕاگریی ژنان ناساند.
ئاماژەیان بەوەدا، لەمڕۆدا كوردستان وه‌ک سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م، بووەتە ناوه‌ندی توندوتیژیی، تاڵانیی، داگیركاریی و ئیستغلالكردن، ده‌یانه‌وێت به شه‌ڕ و كۆچپێكردن و گۆڕینی دیموگرافی و ئاسمیله‌كردن گه‌لی كورد له ناو ببه‌ن، لە بەرامبەردا ژنان و گەلەکەمان خەباتێکی ناوازە دەکەن بۆ ئەوەی له سه‌ده‌ی ٢١ کوردستان ببێتە وڵاتی دیموکراسیی، یەکسانیی، دۆستایەتیی، ئازادیی، ئاشتیی و دادپه‌روه‌ریی کوردستان، کە بە دەست و ئیرادەی ژنان ڕازاوەتەوە، ئەمڕۆ ئومێد بە مرۆڤایەتی دەبەخشێت.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا دەشڵێن: هیچ هێزێکی دواکەوتوو، چ ناوچه‌یی بێت، یان جیهانی یاخود نیشتیمانی بێت، ناتوانێت کوردستانێکی ئازاد، كه به ئیرادەی ژنی کورد درووست بووه لەناو ببەن، بەو پێیه به بۆنه‌ی ٨ـی ئاداری ٢٠٢٤ جارێکی دیكه هەموو شەهیدانی شۆڕشگێڕی کوردستان بە تایبەت ژنانی شۆڕشگێڕ به بیردههێنینەوە.