هیومان ڕایتس وۆچ: هێرشەکانی تورکیا دژی ژێرخانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تاوانی جەنگە

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ "هیومان ڕایتس وۆچ"هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لە دژی ژێرخانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تاوانی جەنگ ناوبرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕاپۆرتێکدا، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ "هیومان ڕایتس وۆچ" ڕایگەیاندووە، لە کاتێکدا جیهان سەرقاڵی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسە، ململانێیەکی دیکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دۆخەکە خراپتر دەکات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆردوومانی ژێرخانی مەدەنیی و ستراتیژیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە، سەرچاوەکانی ژیانی ئەم ناوچەیەی خستووەتە مەترسییەوە، لە ئەنجامدا کارەبا، تەندروستی و خزمەتگوزاریی لە کارخستووە.

 

ئەو ڕێکخراوە ڕاشیگەیاندووە، لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکدا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ملیۆنان کەس بێ کارەبا بوون، هەڕوەها له مانگەکانى کانوونى یەکەم و کانوونى دووەمدا دەوڵەتی تورک هێرشەکانى زیاتر کردووه و بنکەى تەندروستى و ڕێگا ستراتیژییەکان کە کارمەندانى فریاگوزاریى بەکاریدەهێنن بۆردوومان کردووه.

 

هیومان ڕایتس وۆچ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی هێرشکرەکاندا زیان بە خەڵکی سڤیل و ناوەندە مەدەنییەکان کەوتووە، بە پێی یاسای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان قەدەغەیە.