هیوای ژنانی ئەفغانستان دژی تاڵیبان: "ژن، ژیان، ئازادی"
لە سێیەمین ساڵڕۆژی "ژن، ژیان، ئازادی"، ژنانی ئەفغانستان لە خەباتی خۆیان لە دژی تاڵیبان بەردەوامن و هێز لە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وەردەگرن.

بەهاران لەهیب
بەلخ- ئەو شۆڕشە لە ئێران، لە دوای تیرۆرکردنی ژینا ئەمینی لە لایەن دەوڵەتەوە دەستی پێکرد، و دەوڵەت هەوڵیدا بە فشار و توندوتیژی شۆڕش سەرکوت بکات، بەڵام ئەم کردەوانە تەنها لە ئێراندا سنووردار نەبوون، هەرچەندە هەموو کەناڵەکانی پەیوەندیکردن پچڕا، بەڵام ڕاستییەکان هاتە دەرەوە و دەنگی ژنان گەیشتە جیهان.
ژنانی ئێران ئیلهامبەخش بوون بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهاندا، هەروەها ژنانی ئەفغانستانیش هاوشانی گەلانی دیکە بە دروشمی "ئەمڕۆ ئێران، سبەی ئەفغانستان" پشتیوانییان لە شۆڕشەکە کرد.
لەتیفە ڕۆشن، یەکێک لە ژنە چالاکوانەکانی مەزار شەریف، لە ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ژینا ئەمینیدا لەگەڵ ئاژانسەکەمان قسەی کرد، کە لەتیفە ڕۆشن، وتی: شۆڕشەکە هیوای بە هەموو ژنان بەخشیوە، هەروەها دوای ئەوەی تاڵیبان هاتە سەر دەسەڵات، بێ هیوای و ترسم بۆ دروست بوو، کە ئەوان هەرگیز لە ماڵ دەرنەچوون لە ترسی ئەوەی تووندوتیژی تاڵیبان و دەستگیرم بکەن، بەڵام کاتێک ژنانی ئێرانیم بینی هەرچەندە دەستگیرکراون و تەقەیان لێکراوە بەڵام نەترسان، وتم دەبێت بەرگری بکەین.
لەتیفە ڕۆشن، ئاماژەی بەوەدا، کە ئیلهامبەخشی بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی وەرگرتووە، وتی: هەروەها بڕیارمدا لەگەڵ ژنانی چالاکوانانی ئەفغانستان بچمە سەر شەقامەکان و داوای مافەکانم بکەم کە لەلایەن چەند مەلایەکەوە لێمان سەندراوەتەوە.
"ژنانی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران هانی ژنانی ئەفغانستان دەدەن"
لەتیفە ڕۆشن سڵاوی لە ژنانی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران کرد، لەوانە پەخشان عەزیزی و شەریف محەمەدی و وریشە مورادی نارد کە لە ڕیزەکانی پێشەوە دەجەنگن، لە کۆتاییدا وتی: بەهۆی بەرخۆدانتان، هانی ژنانی ئەفغانستانتان دا، ئێمەش بۆ مافەکانمان دەجەنگین،هەروەها لەتیفە ڕۆشن ڕایگەیاند، کە شۆڕش واتای خەباتێکی هاوبەشە لە دژی دوژمنایەتی ژنان.