لە هەڵەبجە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان داواکاری خرایەڕوو
لهدهستپێكی ههڵمهتی ١٦ ڕۆژەی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێكخراوهكانی ژنان، چالاكوانان و نوسینگهی مافی مرۆڤ لهههڵهبجه دەستپێکی پرۆژەکەیان ڕاگەیاندو بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.
هەڵەبجە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی تشرینی دووەم، لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ڕێکخراوەکانی ژنان و نوسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە، هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیاند و لە دەستپێکی هەڵمەتەکەدا بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.
شارا عەبدولکەریم، بەرپرسی لقی شارەزووری یەکێتی ژنانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بە گژاچوونەوەیە لەبەردەم سیستەمە دیکتاتۆریەکان و جیاوازی ڕەگەزی دژی ژنان، ئەم ڕۆژە دەرەنجامی ئەو توندوتیژییانەیە کە دژی ئازایەتی ژنانە.
"ژنان بێدەنگ نین و خەباتیان بەردەوامە"
وتیشی: جگە لە کولتوور، دابونەریت، هۆکارە سیاسی و ئابووریەکان لە ئێستادا توندوتیژیەکانیان زیاد کردووە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە کاتێکدایە کە جیهان کەوتووەتە ناو چەندین جەنگ و ململانێی سیاسی، هەروەها کوردستان بە چەندین قەیراندا تێدەپەرێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیش هیچ پاساوێک نیە تاوەکو ڕێگەی لێ بگرن، لە ئیستادا ژنان بێدەنگ نین، لە خەبات و تێکۆشان بەردەوامن، شۆڕشی ژنان بەردەوام و گۆرانکاری ڕیشەیی دروست دەکەن تاوەکو هیواکانیان بهێننەدی.
لە بەیاننامەکەدا چەندین داوا ئاڕاستەی حکومەت کرا تاوەکو هەرچی زووترە کار بکەن بۆ کەنکردنەوەی توندوتیژی خیزانی، کە بەمشێوەیە بوون؛
١- حکومەت هەوڵی جدی بدات بۆ سزادانی ئەو کەسانەی کە توندوتیژی دەکەن و یاسای توندوتیژی خیزانی بەتەواوی کاری پێبکرێت.
٢- بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی بکەوێتە سەر پێی خۆی و کار بکات.
٣-دروست کردنی شەڵتەر بۆ ژنانی بێلانەو ئەو ژنانەی لە سنووری ترەوە دێنە هەڵەبجە.
٤-هەوڵدان بۆ ئاشتەوایی خێزانی و هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە.