منداڵانی سوودان لە ژێر هەڕەشەی برسێتیدان

ڕێکخراوی یونسێف، بەرنامەی خۆراکی جیهانی و تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، بە هۆکاری بەردەوامی جەنگی نێوان سوپای سوودان و گرووپی چەکداریی پاڵپشتی خێرا منداڵانی سوودان لە ژێر هەڕەشەی برسێتیدان.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی یونسێف، بەرنامەی خۆراکی جیهانی و تەندروستی جیهانی، دەربارەی بڵاوبوونەوەی برسێتییەکی مەترسیدار لە ناو منداڵانی سوودان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە، بە هۆکاری بەردەوامی جەنگی نێوان سوپای سوودان و گرووپی چەکداریی پاڵپشتی خێرا منداڵانی سوودان لە ژێر مەترسیدارترین هەڕەشەی برسێتیدان، باس لەوەشکراوە، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان دەناڵێنن بەدەست نەبوونی ئاوی خواردنەوە و خزمەتگوزاریی تەندروستیی و نەبوونی سەلامەتیی و خۆراکی پێویستەوە.